كه‌سانی سه‌روی ٤٠ ساڵی ئاگادار بكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر به گه‌نجی بمێنن !
٩ خواردنی دژه پیری كه هه‌مو كه‌سانی سه‌روی ٤٠ سال ده‌بێت به‌كاری بینن !
له كاتێك دا كه هێشتا كانیاوی گه‌نجی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه به‌ڵام ئێمه باشترین خواردنیه‌كانی دژه پیریتان بۆ گه‌نج ڕاگرتنی ڕوكه‌ش و هه‌ستتان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین . له خۆ گرتنی ئه‌م خواردنانه له ناو پرۆگرامی خواردنه‌كانتان یارمه‌تی ده‌رێكی سه‌ره‌كی ده‌بێت بۆ دڵ و مێشك و پێست و یارمه‌تیدان ده‌دات تاكو به سه‌لامه‌تی بمێننه‌وه . لێره‌دا باسی ئه‌و خواردنانه ده‌كه‌ین كه ده‌بێت كه‌سانی سه‌روی ٤٠ به‌كاری بێنن :
ئسفناج :
یێكێك له ڤیتامینه‌كانی كه ئێمه به كه‌می گوێمان لێده‌بێت ڤیتامین K ه كه به‌هێزی و ده‌رزی ئێسك به‌ره‌و باشتر بوون ده‌بات ، سه‌وزه‌واتی به به‌رگ وه‌كو ئسفناج سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ڤیتامین k نه و یێك جه‌می له وان زیاتر له ١.٥ به‌رامبه‌ر پێویستی رۆژانه‌ی ئێوه‌یه به‌و ڤیتامینه‌یه دابین ده‌كات ، ئسفناج جگه له‌وه‌ی كه بۆ تقویه‌تی ئه‌سكه‌له‌ی له‌شمان باشه هه‌روه‌ها بۆ ته‌ندروست ڕاگرتنی بینایی چاویشمان باشه .
پرۆتین :
له جێگای ئه‌وه‌ی كه سه‌رنج بده‌ن به ئه‌وه‌ی كه چ خۆراكێك به‌كارده‌ینین ،گرینگه كه به‌شی سه‌ره‌كی پارێزی خواردنتان له پێش چاو بگرن ،
له‌و جێگایه‌ی كه متابولیسم له‌به‌ر زیادبوونی ته‌مه‌ن خاو ده‌بن ، گرینگه بۆ پاراستنی ماسولكه‌كان و ڕێگریكردن له زیاده‌ی وه‌زن ده‌كرێت له مه‌وادی پرۆتینی سوودوه‌رگرین ، هێلكه ، مریشكی به‌بێ پێست ، و ماسی سه‌له‌مون ، سه‌رچاوه‌ی باشی پرۆتینن و به‌كارهێنانیشیان زۆر ئاسانه .
باوی :
هه‌رچه‌نده هه‌مو ئاجیله‌كان ته‌ندروستن به‌ڵام باوی له سه‌روی هه‌مویانه پزیشكه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه به‌كارهێنانی هه‌ر جه‌مێكی باوی ڕۆژانه ده‌بێته هۆی دابه‌زینی كلۆسترۆل و كه‌مكردنی مه‌ترسی نه‌خۆشی دڵ ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كالۆریه‌كانی كه پێكدێن له چه‌وری له ئاجیله‌كان به‌رزن بۆیه پیشنیار ده‌كرێت كه ڕۆژانه به‌شێوه‌یه‌كی دیاریكراو له ئاجیله‌كان سودوه‌ربگرین .
بروكلی :
بروكلی كه پڕه له ڤیتامین (C,A,K) و ماده‌كی خۆراكی نایابه و كه‌م كالۆریه كه پڕه له فیتوكمیكال ، خانه‌كانی له‌شتان به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست ڕاده‌گرێت و ده‌یانپارێزیت له توشبونی به شێرپه‌نجه ، بروكلی هه‌روه‌ها لوتئین و زیگزانتین له خۆده‌گرێت كه ڕێگری ده‌كات له دروستبونی ئاوی مرواری .
ئاو :
ئایا ئێوه هه‌ر ڕۆژێك ٨ به‌رداغ ئاو ده‌خۆنه‌وه ؟ ئاو نه‌وه‌ك ته‌نها بۆ هیدراتاسیون باشه به‌ڵكوو یارمه‌تی له‌شده‌دات كه پێست به شێوه‌یه‌كی گه‌نج ده‌ربخات و كاركردنی داخلی له‌شیش به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر به ئه‌نجام بگه‌ینیت .
ئاواكادو :
ئاواكادۆ كه یێكێكه له باشترین خواردنه‌كان، پڕه له‌ڤیتامینه‌كان و مه‌وادی باشی هه‌یه بۆ ته‌ندروست ڕاگرتنی له له‌ش
به‌هاراته‌كان:
ئه‌گه‌ر هه‌ر ئێستا نیگایێك بكه‌ن به به‌هاراته‌كانتان له‌وانه‌یه زه‌نجه‌بیل ، پاپریكا و بیبه‌ری هندی تێدا بدۆزنه‌وه ، ئه‌م به‌هاراتانه له ناو خواردنه‌كان زۆر به تامن به‌ڵام ئایا ده‌زانی كه ئه‌وانه سودیشیان هه بۆ ئه‌وه‌ی پیر نه‌بین ؟.ئه‌م به‌هاراتانه ده‌توانن شه‌كره‌ی له‌ش و كلۆسترۆل نزم بكه‌نه‌وه ، ئه‌وانه به‌هۆی خۆڕاگری له به‌رامبه‌ر په‌ستانی خوێنی به‌رز ده‌بنه هۆی هاتوو چووی خوێن به باشی له سه‌رتاسه‌ری له‌ش
ڕوونی نارگیل
ڕوونی نارگیل ێكێكه له خواردنه هه‌رباشه‌كان كه خاوه‌نی سودی زۆر باشه بۆ ته‌ندروستی ،بۆ نمونه ته‌ندروستكردنی پێست و موی ، كه‌مكردنی وه‌زن ، باشتر كردنی حه‌زم كردن خواردن
ڕوونی زه‌یتوون
ئه‌وكه‌سانه‌یكه ڕوونی زه‌یتوون له خواردنه‌كانی ڕۆژانه‌یاندا هه‌یه خاوه‌نی ته‌مه‌نێكی درێژترن ، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه ڕوونی زه‌یتوون پێكدێت له ئولئوكانتال كه ماده‌یه‌كی دژه ئیلتیهابی سروشتیه و دل به ته‌ندروست دێڵیته‌وه ، به‌ڵام ئه‌مه‌شیان وه‌كو هه‌ر ڕوونێكی تر به شێوه‌یه‌كی نۆرماڵ به‌كاربێنن .