هه‌ركاتێك كه باس له جوانكاری ده‌كرێت خانمان هه‌ر زوو هۆشیان بۆ به‌كار هێنانی میكیاج ده‌چێت و ئه‌مه‌ش كارێكی ته‌واو ته‌ندروست نیه و ده‌كڕێت چاره‌سه‌ری سروشتی جێگای بگرێته‌وه
١-پێنج ماده‌ی خۆراكی كه ته‌ندروستی بۆ پێستتان ده‌گه‌ڕێننه‌وه :
ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت پێستێكی جوان و ته‌ندروستتان هه‌بێت هه‌موان سه‌رنجی پێستتان بده‌ن ، ئه‌م پێنج مادانه به‌كاربێنن له جه‌مه‌كانی خواردن:
١-ئاواكادوو.
٢-ڕوونی زه‌یتوون.
٣-جۆره‌ها سه‌وزه‌واتی خاوه‌ن به‌رگی سه‌وزی ڕۆشه‌ن بۆنمونه ئیسفناج و كه‌ڵه‌م.
٤-جۆره‌كانی اجیل.
٥-هێلكه .
٢-له‌ناوبردنی ئه‌ستوری ده‌وری چاو به به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌ی ماڵه‌وه:
ئه‌ستوری ده‌وری چاو ده‌كرێت له ئه‌نجامی الرژی یاخود ئسترێس یاخود كه‌می خه‌و بێت كه ده‌كرێت به كه‌و‌چكێكی سارد چاره‌سه‌ر بكرێت، دوو دانه كه‌وچكی سارد له فرێزێر دابنێن و هه‌ركاتێك هه‌ستتان به ئه‌ستوربونی ده‌وری چاو كرد ده‌كرێت ده‌ریانبهێنن و پاش خوله‌كێك له‌سه‌ر ده‌وری چاو دایبنێن.
٣-نه‌رمكردنی لێو به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی:
بۆ خانمان هیچ شتێك له زه‌بری و وشكی لێو ئازارده‌رتر نیه ، یێك كه‌وچكی نانخواردنی ڕوونی زه‌یتون له‌گه‌ڵ هه‌ندێك شه‌كر یان ئاووگی شیرین كه‌به‌ده‌ست هاتوه به فلچه‌یه‌ك به لێوه‌كانتان بماڵن. ئه‌م كاره ده‌بێته هۆی له‌به‌ینبردنی خانه‌كانی مردووی لێو ، و نه‌رمی و تازه‌ییه‌كی تایبه‌ت هه‌ست ده‌كه‌ن به ئه‌نجامدانی ئه‌مكاره.
٤-ماسكێك بۆ قڵێشانی پێست:
هه‌ر له پێشینان جوو ی دوسه‌ر یێكێك بوه له‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه بۆ پێستی وشك و ئیلتیهاباوی به‌كارهاتوه ، به ته‌كیدی ماسكه‌كه به‌كاربێنن بۆ قڵێشانی پێست و كه‌مكردنی ئیلتیهابی پێست.
٥-ببنه خاوه‌نی مووی نه‌رم و ئاوریشه‌می :
ساڵه‌هایه به باكارهێنانی موجه‌فه و ئوتوی موو موه‌كانتان والێده‌كه‌ن كه ئازار وه‌رگربن ، له هه‌وڵدابن كه به ڕوونی سروشتی وه‌ك ڕونی نارگیل له مویه‌كانتان بماڵن ، گیراوه‌ی جو و سندی و ماست و هه‌نگوین یێكێكه له باشترین ماسكه‌كان كه ده‌كرێت به‌كاری بینن.
٦-به‌به‌كارهێنانی ماسكی زه‌رده‌چێوه پێستتان ڕوناك بكه‌ن !
زه‌رده‌چێوه یێكێكه له‌و به‌هاراتانه‌ی كه ده‌كرێت به‌كاری بینین بۆ ڕاگرتنی پێست به جوانی . سیفه‌تی دژه ئیلتیهاب و دژه به‌كتریایی ئه‌م به‌هاراته ده‌توانیت یارمه‌تیده‌ر بیت به‌له‌به‌ین بردنی خه‌ته‌كانی و چین و چرووكی پێست .
٧-له لیمۆ بۆ به‌رگری له مووه‌كانتان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌كاربنن:
ئه‌م شێوه‌یه له پێشینانه ده‌بێته هۆی پاراستنی جوانی و لوولبوونی موه‌كانتان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن . ئه‌گه‌ر نیوه‌ی لیمۆیه‌ك به موه‌كانتان بماڵن پاشان موه‌كانتان ببه‌ستن پاشان كه ده‌كه‌نه‌وه ده‌بینن موه‌كانتان لوول بونه و بۆماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن ده‌مێنن.
٨-ماییه‌كی پاككه‌ره‌وه‌ی پێست به‌خۆتان دروست بكه‌ن :
به‌كارهێنانی پا‌ككه‌ره‌وه له دوای میكیاج پێویسته به‌لام زۆربه‌ی جار نادیده ده‌گیرێت . پاككه‌ره‌وه‌كی باش ده‌توانێت كونیله‌كانی پێست بكاته‌وه و خاوێنیان بكات و پی ئچی پێست بۆ ڕێگریكردن له زیپكه كه زۆربه‌ی جار له ئه‌نجامی زۆر چه‌ور یان زۆر وشك بوونی پێست رووده‌دات ده‌كرێت كۆنترۆل بكرێت .سركه‌ی سێ‌و پاككه‌ره‌وه‌كی زۆر به‌هێزه كه له كۆنه‌وه بۆ بوونی پێستی ڕوناك به‌كارهاتوه.
٩- ماسكی بابونه خانوه‌كی باش بۆ پێست :
بابونه چ به‌شێوه‌یه‌كی چایی گه‌رم بخۆنه‌وه یان به شێوه‌ی ماسك به‌كاریبێنن ده‌بێته هۆیی هه‌ستێكی ئارام. گیراوی هه‌نگین و بابونه زۆر باشه بۆ پێسته ناسكه‌كان و هه‌ستیاره‌كان.