ئایا باشترین خواردن و خواردنەوەکان چین بۆ وەرزی گەرما ؟

خۆراكی شایسته‌ی هه‌ر وه‌رزه‌ك له‌ سروشته‌وه‌ هه‌لده‌قوڵێت كه‌ به‌ ئاگا بوون له‌ سوده‌كانیان و به‌ گرینگی دان به‌ وه‌زعیه‌تی جسمی وه‌كو ته‌مه‌ن ، كار ده‌توانین خۆراكی ته‌ندروست بۆ خۆمان و ده‌وروبه‌رمان هه‌ڵبژێرین .

به‌كارهێنانی گۆشت له‌ هاوینان سنوردار بكرێت و شیره‌مه‌نیه‌كان (لبنیات)زیاد بكرێت :
له‌ وه‌رزی گه‌رمادا خواردنی گۆشت ( پرۆتینی ئاژه‌ڵی ) بگه‌یننه‌ كه‌مترین ئاست و ده‌كرێت حبوباتی وه‌ك لۆبیا و ئالینۆك و له‌په‌ و نۆك بخۆن كه‌ پڕن له‌ پرۆتین و فیبر و ئاسن و له‌ وه‌رزی گه‌رما جێگیره‌وه‌ی موناسبن بۆ گۆشت . هه‌روه‌ها شیره‌مه‌نیه‌كانیش به‌تایبه‌تی ماست ده‌كرێت له‌ جێگای گۆشت به‌كاربینین ،ماست پێكهاته‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه له‌ پرۆتین و كه‌لسیۆم و كاربۆهیدرات و ده‌توانن هه‌ست به‌ تێر بوون بكه‌ن به‌ خواردنی ماست وه‌ هه‌روه‌ها میكرو ارگانیسمی فه‌عالی هه‌یه‌ كه‌ هێزی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ تواناییه‌كانی سیسته‌می به‌رگری له‌ش و گه‌ده‌ زیاد بكات . 
هه‌روه‌ها له‌ وه‌رزی گه‌رما ده‌كرێت ژه‌مه‌كانی خواردنمان زیاتر بكه‌ین به‌ڵام ڕێژه‌ی خواردنه‌كانمان كه‌متر بكه‌ین . 

باشترین خۆراكه‌كانی وه‌رزی گه‌رما :
خیار و ماست:
خیار و ماست خواردنێكه‌ كه‌ ده‌توانرێت جێگره‌وه‌ی جه‌مه‌كانی تری بێت هه‌روه‌ها ده‌توانین تێكه‌ڵی بكه‌ین له‌گه‌ل سه‌وزه‌وات یاخود كشمش و گیز و له‌گه‌ڵ نان بیخۆین .

نان و په‌نیر و شوتی : 
ئه‌م خواردنه‌ بۆ كه‌سانێك سودمه‌نده‌ كه‌ سروشتێكی گه‌رمیان هه‌یه‌ .

نان و په‌نیر و خیار و ته‌ماته‌ :
ئه‌م خواردنه‌ بۆ وه‌رزی گه‌رما ده‌كرێت جێگه‌ره‌وه‌ی جه‌مه‌كانمان بێت هه‌روه‌ها ده‌توانین پیاز یاخود نه‌عنای وشكیش بخۆین و بۆ تغزیه‌ش به‌سوده‌ .

خواردنه‌وه‌ گارزیه‌كان و كافائین كه‌م بكه‌ینه‌وه‌ :
له‌وه‌رزی گه‌رما خواردنه‌كانی كه‌ سروشتی ساردیان هه‌یه‌ ده‌بنه‌ هۆی چالاك بوونی غوده‌ و گه‌وره‌بونی ماسولكه‌كان بۆ سه‌ر ئاستی پێست له‌ ئه‌نجام له‌ش فێنك ده‌كه‌نه‌وه‌ . خواردنه‌وه‌كانی وه‌ك پێپسی و قاوه‌ ده‌بێت له‌ وه‌رزی گه‌رما كه‌م بكه‌ینه‌وه‌ چونكه‌ كافائین وا له‌ له‌شمان ده‌كات كه‌ پێویستی به‌ ئاو زیاتر بێت ، به‌ڵام خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز به‌ تامی میوه‌ی هاوینه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ساردكراوه‌ باشترین هه‌ڵبژارده‌یه‌ بۆ وه‌رزی گه‌رما .

خواردنی جۆره‌ها سه‌وزه‌ له‌ وه‌رزی گه‌رما :
ده‌توانن جۆره‌ها سه‌وزه‌وات له‌ وه‌رزی گه‌رمادا بخۆن كه‌ چ وه‌كو سالاد چ به‌ شێوه‌ی سالاد یاخود به‌ نوێیاتی له‌گه‌ل جه‌می خواردن یاخود ده‌توانن خیار و ماست و سه‌وزه‌ بخۆن كه‌ ده‌بێته‌ هۆی فێنك بونتان .

خواردنه‌وه‌كانی سارد : 
له‌ وه‌رزی گه‌رما ده‌توانین له‌ شه‌ربه‌ته‌كانی سارد سود وه‌رگرین وه‌ك شه‌ربه‌تی لیمۆی سروشتی و خاكشیر و شه‌ربه‌تی زه‌نجه‌بیل و شیری كه‌م چه‌وری ، دۆ و هه‌روه‌ها شه‌ربه‌ته‌كانی تری سروشتیش له‌ رجیمی خۆراكی خۆتان دابنێنن . هه‌روه‌ها ئاو باشترین خواردنه‌وه‌یه‌ بۆ له‌ش و ده‌كرێت ئاو له‌گه‌ڵ مه‌وادی فیبری به‌كاربهێنرێت و ئه‌وكات به‌ ئاسانی وه‌رده‌گیرێت له‌ له‌شیماندا ، به‌ڵام ئاگادار بن نابێت به‌ ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر سارد بن .

شوتی و گندۆره‌ بخۆن ! 
شوتی و گندۆره‌ یێكێكن له‌ میوه‌ فێنككه‌ره‌وه‌كانی وه‌رزی گه‌رما ، ڕاسته‌ وزه‌یان كه‌مه‌ به‌ڵام به‌و ئاوه‌ زۆره‌ی كه‌ هه‌یانه‌ ده‌توانن یارمه‌تی ده‌ر بن له‌ ئاوی له‌ ده‌ستڕۆیشتوی له‌ش . هه‌روه‌ها ده‌بنه‌ هۆی باشتر بوونی كاركردنی كلیه‌كان و بۆ نمونه‌ شوتی له‌به‌ر بوونی زۆری ئاو (نزیكه‌ی ٩٢ % ) دژه‌ ئیلتیهابیشه‌ .

ترێ :
ترێ له‌ وه‌رزی گه‌رما ده‌بێته‌ هۆی شادی و گورج بوون ، هه‌روه‌ها بۆ كه‌سانی كه‌ له‌ده‌ست كه‌م خوێنی و ماندووبوون ده‌ڕه‌نجن پیشنیار ده‌كرێت ، ترێ له‌به‌ر بوونی ڕێژه‌ی زۆری شه‌كری سروشتی سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئینیرجی ، هه‌روه‌ها خواردنی ترێ به‌ دنكه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌كرێت كاریگه‌ری هه‌بێت بۆ دره‌نگ پیر بوون . 

گێلاس :
له‌به‌ر بوونی ڤیتامین C به‌سوده‌ .

هه‌نجیر :
هه‌نجیریش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میوه‌یه‌كی پڕ ئینیرجیه‌ بۆیه‌ پێشگیری ده‌كات له‌ كه‌م خوێنی و ده‌كرێت له‌ ڕێگری كردن له‌ خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ش كاریگه‌ر بێت .

خۆخ : 
خۆخ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاسنی تێدایه‌ و ڤیتامینی هه‌یه‌ بۆیه‌ بۆ پاكسازی پێست به‌كاردێت بۆیه‌ش له‌ به‌كارهێنانی خۆخ له‌ زۆربه‌ی مه‌لحه‌مه‌كانی جوانكاری به‌كاردێت ، ئه‌م میوه‌یه‌ چۆن كه‌م كالۆریه‌ بۆیه‌ له‌ زۆربه‌ی ڕجیمه‌كانی كه‌مكردنی وه‌زن به‌كاردێت .

زه‌ردالوو :
زه‌ردالوو له‌به‌ر بوونی زۆری ڤیتامین بۆیه‌ بۆ ته‌قویه‌تی بینایی و پێست و موو باشه‌ و هه‌روه‌ها بۆ باشتركردنی سیسته‌می به‌رگری له‌ش كاریگه‌ره‌ ، هه‌روه‌ها له‌به‌ر كه‌مكالۆری بونی یێكێكه‌ له‌ باشترین میوه‌كانی كه‌ له‌به‌ینی جه‌مه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی خواردن بیخۆین ، هه‌روه‌ها به‌رگی زه‌ردالووی وشك پێك ده‌ت له‌ به‌شه‌كی زۆری فیبر و بۆ كه‌سانی كه‌ په‌ستانی خوێنی به‌رزیان هه‌یه‌ یاخود كه‌م خوێنن به‌سوده‌ ، هه‌روه‌ها بۆ ده‌فعی خوێی زیاده‌ی له‌ش به‌سوده‌ .

چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ تای منداڵ بكه‌ین

تا بریتیه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى له‌ش له‌سه‌رووى ئاستى ئاسایی، به‌گشتى پله‌ى گه‌رمى له‌ش ده‌یت له‌ نیوان 36.5 بۆ 37.7 بێت و نابێت له‌ 38 پله‌ به‌رزتر بێت، وه‌هه‌ر كات له‌و پله‌یه‌ زیاتر بێت .

بوونى تا واتا كردارێكى نا ئاسایی له‌ناو له‌ش رووده‌دات و ئاگادارمان دده‌كاته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى چاودیری بارى ته‌ندرووستى بكه‌ین و هه‌وڵى چاره‌سه‌رى بده‌ین.

١. پیویست ده‌كات له‌كاتى بوونى تا ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بكرێت

٢. كه‌مكردنه‌وه‌ى جلوبه‌رگى منداڵ

٣. فینكردنه‌وه‌ى كه‌شى ناو ماڵ به‌جورێك پله‌ى گه‌رمى ناو ماڵ له‌ده‌ورووبه‌رى 25 پله‌ى سیلیسى بێت

٤. پێدانى شله‌مه‌نى زیاتر به‌تایبه‌تى شیر و ئاو

٥. ته‌ركردنى له‌شى منداڵبه‌ ئاوى شیرتێن و واباشه‌ هه‌موو له‌ش یان زۆرترین به‌شى له‌شى مندال ته‌ربكرێت

٦. ئه‌گه‌ر پله‌ى گه‌رمى له‌ش هه‌ردانه‌ده‌به‌زى ده‌كرێت مندال ببرێت بۆ ناو بانیۆ یان ته‌شتى ئاو و ته‌ربكێت تا پله‌ى گه‌رمى له‌شى داده‌به‌زێت ونابێت ئاوى سارد بۆ ئه‌و كرداره‌ به‌كاربێت چونكه‌ ده‌بَته‌ هۆى درووتبوونى له‌رز منداڵناره‌حه‌ت ده‌بێت به‌كار بهێنریت

٧. ده‌بێت ده‌رمانى دابه‌زینى تا به‌كاربهێنرێت به‌گوێره‌ى كیشى له‌ش و رێنماییه‌كان و هه‌ر 4-6 كاتژمێر ێك

٨. ئه‌گه‌ر گه‌رمى له‌ش هه‌ر دانه‌به‌زى یان زیادى ده‌كرد یان گرفتى ترى به‌دواداهات ده‌بێت سه‌ردانى پزیشك بكرێت بو به‌دوادادوونى زیاتر و چاره‌سه‌رى.

شێرپەنجەی گورچیلە

شێرپەنجەی گورچیلە جۆرێکی شێرپەنجەیە کە لە خانەکانی گورچیلەدا سەرهەڵدەدات و بەگشتی لەو کەسانەدا دەردەکەوێت کە لەسەروو تەمەنی ٤٠ ساڵییەوەن. تا ئێستا بەتەواوی هۆکاری سەرەکیی سەرهەڵدانی نەدۆزراوەتەوە.

شێوازی سەرهەڵدانی شێرپەنجەی گورچیلەش بەهەمان شێوەی جۆرەکانی تری شێرپەنجەیە؛ کاتێک خانەکانی گورچیلە بەشێوەیەکی ناسروشتی و نائاسایی دەست دەکەن بە گەشە و دابەشبوون، شێرپەنجە سەرهەڵدەدات. لەگەڵ زۆربوونی خانە شێرپەنجەییەکانیشدا، لوو(وەرەم) پێکدێت و ئەگەری هەیە تەشەنە بکاتە ناو بەشەکانی تری لەش.

بۆئەوەی لە شێرپەنجەی گورچیلە تێبگەین، باشتر وایە سەرەتا هەندێک زانیاری لەبارەی خودی گورچیلە و پێکهاتەکەیەوە بزانین.

گورچیلەكان دوو ئەندامی شێوە دەنكە فاسۆلیایین، هەریەكەیان بەقەد مستێك دەبن، دەكەونە بەشی دواوەی سك، لەهەر لایەكی بڕبڕەی پشت. فرمانی سەرەكی گوڕچیلەكان بریتییە لە فڕێدانی شلەی زیاد و پاشماوەی ناو خوێن و ڕۆژانە زیاتر لە ١٨٢ لیتر خوێن دەپاڵێون.

بوونی هەردوو گورچیلەکان گرنگییەکی زۆری هەیە، بەڵام مرۆڤ دەتوانێت بەتەنها گورچیلەیەکیش ژیانی بگوزەرێنێت.

  • ھەریەکە لە گورچیلەکان زیاتر لە ٢ ملیۆن یەکەی پاڵاوتنیان تیادایە کە لەتوانایاندایە خوێن بپاڵێون و ماددە زیانبەخشەکانی لێ لابدەن.
  • ھەرچەندە کێشی گورچیلەکان ٠،٥% ی لەشی مرۆڤ پێکدەھێنێت بەڵام بە بەراورد بە ئەندامەکانی تری لەش خوێنێکی زۆری پێدەگات، نزیکەی ٢٥%ی ئەو خوێنەی کە لەلایەن دڵەوە دەھاوێژرێت دەڕوات بۆ گورچیلەکان.
  • ڕۆژانە گورچیلەکان ١٠٠٠-٢٠٠٠ میللیلیتر میز دەپاڵێون و دروستدەکەن و ڕۆژانە بە گشتی نزیکەی لیتر و نیوێک میز دەردەھاوێژرێت لەلایەن ھەر مرۆڤێکەوە. ڕۆژانە گورچیلەکان زیاتر لە ٤٠٠ جار خوێن دەپاڵێون.
  • ھەموو خولەکێک گورچیلەکان نزیکەی ١،٣ لیتر لە خوێن پاک دەکەنەوە، کە ئەوەش نزیکە لە ھەمان بڕی میزی دروستبوو لەلایەن گورچیلەکانەوە لە ڕۆژێکدا؛ واتە زۆربەی ماددە پاڵێوراوەکان دەگەڕێنەوە بۆ ناو لەش.

هۆکارەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی گورچیلە

شێرپەنجەی گورچیلە، سێ جۆری سەرەکیی هەیە و باوترین جۆریان لە بالغبوواندا پێی دەوترێت شێرپەنجەی خانەی گورچیلەیی(Renal cell cancer). تا ئێستا هۆکاری سەرەکیی سەرهەڵدانی ئەم شێرپەنجەیە دەستنیشان نەکراوە، بەڵام هەندێک هۆکاری لاوەکی هەن کە مەترسیی توشبوون زیاد دەکەن:

  • جگەرەکێشان، جگەرەکێشان ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی گورچیلە دوو هێندە زیاد دەکات.
  • بەرزیی پەستانی خوێن
  • ماددەی کیمیایی، ئەو کەسانەی کە لە کار و پیشەیاندا بەریەککەوتنیان لەگەڵ ماددەگەلی وەک ئاسبستۆز هەیە، ئەگەری توشبوونیان بەم جۆرەی شێرپەنجە زیاترە.

ئەم حاڵەتانەی خوارەوەش ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی گورچیلەیان تیادا زیاترە:

  • پیاوان، مەترسیی توشبوون بە شێرپەنجەی گورچیلە لە پیاواندا زیاترە وەک لە ژنان.
  • قەڵەوی، دامەزراوەی توێژینەوەی شێرپەنجە لە بەریتانیا لە ڕاپۆرتێکدا دەریخستووە کە لە چواریەکی حاڵەتەکانی شێرپەنجەی گورچیلە لە دەیەی ڕابردوودا قەڵەوی بوونی هەبووە، لە چواریەکی دیکەشدا جگەرەکێشان.
  • پێشینەی توشبوون، ئەوانەی کە لەنێو بنەماڵەیاندا پێشینەی توشبوونیان بەم نەخۆشییە هەیە ئەگەری سەرهەڵدان تیایاندا زیاترە.

نیشانەکان

لە زۆربەی بارەکاندا، لەوانەیە سەرەتا هیچ نیشانەیەک دەرنەکەوێت. بەڵام لەگەڵ گەورەبوونی لووەکاندا وردەوردە یەکێک یان زیاتر لەم نیشانانەی خوارەوە ئەگەری دەرکەوتنیان هەیە:

  • بوونی خوێن لە میزدا
  • نەمانی ئارەزووی خواردن
  • بوونی ئازار لە پەراسوو و پشتدا
  • دابەزینی کێش بەبێ بوونی هۆکارێکی دیار
  • تا لێهاتنی زیاد لە هەفتە بەبێ بوونی نەخۆشییەکی دیار
  • ئەنیمیا(کەم خوێنی یاخود کەمیی خرۆکە سورەکان لە خوێندا)
  • شەکەتیی لەڕادەبەدەر
  • ئاوساوی لە قاچدا

ئەم نیشانانەی خوارەوەش لە حاڵەتێکدا کە شێرپەنجەکە تەشەنەی کردبێت ئەگەری دەرکەوتنیان هەیە:

  • تەنگەنەفەسی
  • خوێن هێنانەوە لەکاتی کۆکیندا
  • ئازاری ئێسک

تێبینی/ لەم جۆرەی شێرپەنجە و جۆرەکانی تری شێرپەنجەشدا گرنگە ئەوە بزانین کاتێک کەسێک لەم نیشانانەی تیادا بەدەرکەوت ڕاستەوخۆ مانای ئەوە ناگەیەنێت کەسەکە شێرپەنجەی هەبێت. ئەم نیشانانە دەکرێت بەهۆی چەند نەخۆشییەکی تریشەوە دەربکەوێت، بۆیە پێویستە لە کاتی هەستکردن بەم نیشانانە سەردانی پزیشکی تایبەت بکرێت و ئاگادار بکرێتەوە.

خۆپارێزی

لەبەرئەوەی پزیشک و پسپۆڕان تائێستا نەیانتوانیوە هۆکارە سەرەکییەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی گورچیلە دەستنیشان بکەن، بۆیە هیچ ڕێگایەکی ڕون بەتەواوی دیاری نەکراوە بۆ خۆپاراستن لێی. بەڵام دەکرێت بە خۆپاراستن لەو هۆکارە لاوەکییانەی لەسەرەوە باسکران و چەند ڕێگایەکی تر، مەترسیی توشبوون بەم جۆرەی شێرپەنجە کەم بکرێتەوە:

  • دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان
  • دوورکەوتنەوە لە ماددەی کیمیایی وەکو ئاسبستۆز
  • چاودێریکردنی کێشی لەش و تەندروست ڕاگرتنی
  • ئاگاداربوون لە پەستانی خوێن
  • کەمکردنەوەی خواردنی گۆشتی برژاو

چارەسەر

ئەم شێرپەنجەیەش، وەک جۆرەکانی تری شێرپەنجە ئەگەر زوو دەستنیشان بکرێت ئەگەری چارەسەری زۆرە و دەکرێت بەتەواوی کۆنترۆڵ بکرێت، بەڵام لەبەرئەوەی نیشانەیەکی وا دیاریکراو و تایبەتی نییە کە لە سەرەتادا بەتەواوی بوونی شێرپەنجەکە بسەلمێنێت، لە زۆربەی بارەکاندا دوای تەشەنەکردنی ئینجا دەستنیشان دەکرێت.

دوای ئەوەی پشکنین بۆ نەخۆشییەکە کرا و جۆر و قۆناغەکەی دیاری کرا، لەگەڵ پسپۆڕی تایبەتدا پلانی چارەسەر دادەنرێت. بەپێی جۆر و قۆناغەکەی چەند چارەسەرێک دەکرێت دابنرێت. لە زۆرینەی بارەکاندا، نەشتەرگەری وەک چارەسەری یەکەم دەگیرێتە بەر، بەڵام ئەگەر بە نەشتەرگەری تەواوی لووەکەش لاببرێت، چارەسەری تر دەگیرێتە بەر تاکو ئەو خانە شێرپەنجەییانەش کە دیار و لەبەرچاو نین لەناوببرێن.

ئەمانەی خوارەوە جۆرە سەرەکییەکانی نەشتەرگەرین کە بۆ چارەسەری شێرپەنجەی گورچیلە دەگیرێنە بەر. جۆری نەشتەرگەرییەکەش بە هەمان شێوە بەگوێرەی جۆری شێرپەنجەکە و قۆناغەکەی دیاریدەکرێت.

  • لابردنی گورچیلە بەتەواوی(Radical nephrectomy)، گورچیلە، ڕژێنی ئادریناڵ(سەر گورچیلە) و پێکهاتەکانی چواردەوری هەموو لادەبرێن. زۆرجار لیمفەگرێ نزیکەکانیش لادەبرێن.
  • لابردنی گورچیلە بەتەنها(Simple nephrectomy تەنها گورچیلە لادەبرێت.
  • لابردنی پارچەیەک لە گورچیلە(Partial nephrectomy) شێرپەنجەکە و هەندێک شانەی چواردەوری لادەبرێت. ئەم جۆرەیان بۆ لووی بچوک بەکاردێت(کەمتر لە ٤ سم)

ئەگەر شێرپەنجەکە بە نەشتەرگەری چارەسەر نەکرا، چەند ڕێگایەکی تر دەکرێت بگیرێنە بەر:

  • چارەسەر بە ساردکردن(Cryotherapy)، ساردیی لەڕادەبەدەر بەکاردەهێنرێت بۆ لەناوبردنی لووەکە.
  • لابردن بە ڕەیدیۆفریکوێنسی(Radiofrequency ablation)، بەکارهێنانی تیشکی بەهێز بۆ سوتاندنی لووەکە.
  • بەربەستکردنی خوێنبەر(Arterial embolization)، بریتییە لە بەربەستکردنی خوێنبەر کە بۆ گورچیلە دەچێت، ئەمەش وادەکات خوێن نەچێت بۆ لووی دروستبوو.

شێرپەنجەی دەم چیە ؟ هۆکارەکانی چین ؟ چارەسەر چیە ؟

هەموشتێک سەبارەت بە شێرپەنجەی دەم و هۆکارەکان چین و چارەسەر چیە ؟

لە دوای ٤٠ ساڵی مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی دەم زیاد دەبێت و تێکڕای تەمەنی توشبوان لە نێوان ٤٠ بۆ ٦٠ ساڵیە ، ئەم جۆرە لە شێرپەنجە هەشتەمین جۆری باوی شێرپەنجەیە لە پیاوان و ١٥ مین جۆریشە لە ئافرەتان کە لەوانەیە لە بەر هۆکاری جگارەکێشان ئەم نەخۆشیە لە پیاوان باوتر بێت.

بە پێی لێکۆڵینەوەکان زیاتر لە ٩٠٪  ئەو کەسانەی کە توشبووی شێرپەنجەی (سەم - زمان - بەشەکانی کەپو - حەنجەرە و لێو )هۆکارەکەی بۆ بەکارهێنانی بەرهەمی دوکەڵی دەگەڕێتەوە .

شێرپەنجەی دەم لە سەرەتا لە  لێو و پاشان زمان و بنی ددان دەست پێدەکات ، ئەم نەخۆشیە هۆکاری سەرەکی بۆ جگەرە دەگەڕێتەوە .

شێرپەنجەی دەم بەشە جیا جیاکانی دەم توشی کێشە دەکات وەکو لێو و بنی دەم و سەرەوەی دەم و چوارچێوەی زمان  هەر لەبەر ئەم هۆیەش بۆ چەند بەشێک دابەش دەبێت  ، بۆ نمونە شێرپەنجەی لێو زیاتر کەسانێک توش دەبن کە  پیپ بەکاردەینن هەروەها بەکارهێنانی نیکۆتین و نێرگەلە و توتن  هۆکاری ترسناکن بۆ ئەم جۆرە لە شێرپەنجە .

بەڵام ئەگەر کەسەکە بتوانێت لە سەرەتا هەست بە نەخۆشیەکەی بکات ئەوا دەکرێت دەرمان بکرێت و کەسەکە لە تەمەنی ئاسایی خۆیدا بێت بەڵام ئەگەر ماوەکە درێژەی خایاند و لە جەستەی مرۆڤ بڵاو بۆوە لەوانەیە ببێتە هۆی بێهیوا بوون بە چارەسەری نەخۆشەکە .

دەبێت ئاگادار بین لە ئەگەری بەدی کردنی پەڵەی سپی  هەروەها برینداربوونی سۆر  لە دەم  کە دەبنە هۆی خاو بوونی دەم ، دەبێت سەرەدانی پزیشک بکەین .


هۆکارەکانی شێرپەنجەی دەم :

بۆماوەیی واتە ئەگەر کەسانێک لە خێزان توشبووی شێرپەنجەی دەم بن 

بەکارهێنانی جۆرەکانی دوکەڵ یاخود جووینی توتن و بەنیشتی نیکۆتین دار کە ئەم جۆرانە ٥٠٪ ترستناکترن هەروەها جگارە کێشانیش باوترین هۆکاری ئەم نەخۆشیەیە .

 .

بەکارهێنانی مشروبانی ئەلکۆلی  

لە ئەگەری زۆر لە بەردەمی تیشکی خۆر بوونیش دەکرێت ببێتە هۆی مەترسی .

هەروەها نەخۆشیەکانی وەکو لوکوپلاکی کە جۆرێکە لە پەڵەی سۆر یان بریندار بوونی دەم کە ئەمەشیان دەکرێت ببێتە هۆکارێک .


نیشانەکانی چین :

ئازاری گوێی درێژخایەن 

پدوی سۆر یاخود سپی 

بریندار بوونی درێژخایەن لە دەم 

خوێن بەربوونی بەبێ هۆکار لە دەم 

لەدەست دانی ددان بەبێ هۆکار 

بێ هەستی لە لێو 

هەبوونی ئازار لەکاتی جوانی خواردن 

هەستکردن بە ترشی لە دەم کە لە پاش بەکارهێنانی دەرمانیش چارەسەر نابێت 

ئەستوربون یاخود هەبونی پەڵەی زەبر لەسەر لێو 

شلبوونی ددانەکان

ئازاری بەردەوام لە دەم 

کێشە لە جوڵانی فەک 

گن بوون یاخود گۆڕان لە دەنگ 

بۆنی ناخۆشی دەم 

ئەگەر چ لە هەبوونی ئەم هۆکارانە واتای ئەوە نیە کە توشبووی شێرپەنجەی بەڵەم لە ئەگەری هەبونیان دەبێت سەردانی پزیشکی دەم و ددان بکەیت 


دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی دەم 

گرینگترین خاڵ ئەوەیە کە زوو هەست بە نەخۆشیەکە بکەیت یاخود پشکنینی خوێن ئەنجامبدەیت و وەرگرتنی نمونە لە جێی گوماندار دەکرێت یارمەتی دەر بێت لە تەشخیسی نەخۆشیەکە .

١٤٪ هەستکردنەکان لە کاتێکدایە کە نەخۆشەکە هیچ هیوایەکی نیە و ٤٦٪هەستپێکراوەکانیش لە کاتی سەروی نۆرمالەوەیە و ٧٪ ش لەو کاتانەیە کە هێشتا دیار نیە و ٣٣٪ ش لەکاتی بیداییە و دەکرێت دەرمانبکرێت 

ولسکوب باشترین ئامێرە بۆ دەستنیشانکردنی ئەم نەخۆشیە کە بەبەکارهێنانی ڕوناکی دەستنیشانی نەخۆشیەکە دەکەن و ئەنجامدانی کاتێکی کەمی دەوێت و زۆرێک لە پزیشکانی ددان هەیانە .


پێشگیری لە شێرپەنجەی دەم 

بەکارهێنانی خۆراکی بەسود وەکو مرەکەبات و میوەجات و سەوزەوات و خۆراکەکانی کە ڤیتامین سیان تێدایە 

ئایا ئاگاداریت لە سودەکانی لیمۆی شیرین !

ئایا سودەکانی لیمۆ شێرین چین ؟

لیمۆ شیرین یێکێکە لە باشترین و خاوەن زۆرترین جەماوەر لە وەرزی پایزدا هەرچەندە زۆرێک لەو کەسانەی کە لیمۆ شیرین  دەخۆن لەبەر سودەکانی تامەزرۆی خواردنینە .

و زۆرێک لە خەلکی لیمۆ شیرین بە دەرمانێکی باش بۆ توشبوانی پەرسیو و سەرما بوون دادەنێن .

هەر وەک کە زۆرێک لە خەڵک دەیزانن کە لیمۆی شیرین ڤیتامین سی زۆری تێدایە و یارمەتیدەرێکی باشە بۆ سیستەمی گوێ و هەروەها زۆر بە سودە بۆ کەمکردنی ئیلتیهابی پێست و ئێوە دەتوانن ببنە خاوەن پێستێکی تەندروست بە خواردنی لیمۆی شیرین ،

هەروەها یێکیکی تر لە سودەکانی لیمۆی شیرین ئەوەیە کە یارمەتی لەش دەدات لەوەدەر نانی ژەهرەکانی لەش .

هەروەها لیمۆی شیرین لە وەرزی پایز زۆر بەسودە بۆ ئەو کەسانەی کە بە دەست تەنگی هەناسەوە دەناڵێن.

بەڵکو زۆرێک لە خەڵکی نازانن کە لیمۆی شیرین سەرچاوەکی باشی کەلسیۆمیشە و لە ئەنجام بە بەکاهێنانی لیمۆی شیرین دەتوانن سوودمەند بن لە بەرەنگاریبوونەوە لەگەڵ کێشەی کەمی کەلسیۆم . 

هەروەها لیمۆی شیرین دژایەتیەکی زۆری کلۆسترۆلی خەرابی لەش دەکات ئەمەشیان بەو مانایە دێت کە دەکرێت یارمەتی دەرمان بیت بۆ هەبوونی دڵێکی سەلامەت .

لیمۆی شیرین پڕە لە سیفەتەکانی دژە شێرپەنجەش 

ئایە دەتەوێت بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بژیت ؟ دەتەوێت تەمەنێکی زیاترت هەبێت؟

ئایە دەتەوێت ببیە خاوەن تەمەنێکی درێژ ؟ تەنها بە ٥ ڕێکار دەتوانین تەمەنێکی زیاتر بژیت

هەندێک لە عادەت هەن کە تەندروستن بۆ زیادبوونی تەمەن 

بە پێی ڵێکۆڵینەوەیەک کە لە سیرکیولەیشن بڵاوکراوەتەوە ،پێنج ڕێکار هەن کە دەبنە هۆی ئەوەی مرۆڤ تەمەنێکی زیاتری هەبێت :

١- خۆپاراستن لە جگارە .

٢-ڕاگرتنی جومگەکانی لەش بە تەندروستی.

٣- خۆپاراستن لە مادە کحولیەکان .

٤-ئەنجامدانی وەرزش بەشێوەیەکی سروشتی .

٥- ئەنجامدانی خۆپاراستنێکی تەندروستی خۆراکی

بە ئەنجامدانی ئەم عادەتانەی سەرەوە لە ژیانمان دا دەتوانین ببینە هۆی درێژبوونی تەمەنمان کە لە پیاوان مەزەندەی ١٠ بۆ ١٢ ساڵ و لە ئافرەتانیش بۆ سەروی ١٤ ساڵ دەکرێت .

خۆپاراستن لە جگارە و مادەکانی تری دوکەڵی نیشانەی ئەوەیە کە دەتوانی بە شێوەیەکی تەندروست بژیت  و دەتوانیت ببیە خاوەن تەمەنێکی زیاتر یاخود بەلایەنی کەم دەتوانی خۆت بپارێزی لە مردنێکی زوتر .

بەپێی لێکۆڵینەوەکانی خۆپاراستن لە ئەمەریکا ئەو کەسانەی کە جگەرە یاخود نێرگەلە بەکاردەینن دەبێتە هۆی توشبونیان بە شێرپەنجە  و نەخۆشی دڵ و جەڵتەی مێشک و نەخۆشیەکانی سیەکان و نەخۆشی شەکرە و هەروەها نەخۆشیە درێژخایەنەکانی تر کە وەک ئەمفیزم و برونیشتی درێژخایەن دەبن و لەبەر ئەم هۆکارانە دەبێت کەسانی جگەرەکێش ئاگادار بن لەوەی کە مەترسی لە دەستدانی تەمەنیان لەسەرە .

بەشێوەیەکی سەرەکیتر تەماشا بکەین دەبین کەسانێکی زۆر هەن کە توشبووی ئەو نەخۆشیانەن کە جگەرە ڕۆڵی سەرەکی هەیە لێیان و ئەو نەخۆشیانەی لە سەرەوە باسمان کرد هۆکاری سەرەکی مردنن .

هەروەها وەرزش و خۆپاراستن لە خۆراکی زیانبەخشیش هۆکاری سەرەکین بۆ ئۆمێد بوون بە ژیانێکی تەندروست بەڵام دوبارە دەبێت بڵێین کە گەورەترین دوژمنی جەستەمان جگارە و نێرگەلەیە کە بە بەکارهێنانیان دەبینە هۆکاری لە دەستدانی چەندان ساڵ لە ژیانمان .

ئایا دەزانیت بە خەندەیەکی سادە دەتوانیت چەندان سود وەرگریت لەم خەندەیەت ؟

ئایە دەزانیت بە پێکەنینەکی سادە دەبیتە خاوەن چەندان سوود ؟

١- پێکەنین پەستانی خوێن کەم دەکات .

٢-پێکەنین دەبێتە هۆی درێژبوونی تەمەن .

٣- بە هەۆی پێکەنین دەتوانیت زۆرتر بە گەنجی بمێنیتەوە .

٤- پێکەنین هاوسەنگی هۆرمۆنی چادەکات .

٥-پێکەنین دەبێتە هۆی زیادبوونی هۆرمۆنی کۆرتیزۆل کە سەلامەتی لەش لەبەرامبەر نەخۆشیەکان دەپارێزێت.

٦- پێکەنین دەبێتە هۆی زیادبوونی هۆرمۆنی سوروتونین و اندرفین دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە خۆشی بکەین .

٧- پێکەنین هاوسەنگی لێدانی دڵ ڕێکدەخات .

٨- پێکەنین دەبێتە هۆی شەفاف بوونی پێست .

٩-پێکەنین دەتوانن توانای فێربوون بەرزبکاتەوە .

١٠-پێکەنین دەمانپارێزیت لە نەخۆشیەکانی برینداربوونی گەدە .

١١-پێکەنین لە لە ڕێگریکردن لە جەڵتەی دڵ و مێشک کاریگەریەکی ئەرێنی هەیە .

١٢-پێکەنین دەتوانێت چروکی پێشت بەرەو باشتر بوون ببات .

١٣-پێکەنین دەبێتە هۆی لەبیرچوونی ماندیبوون .

١٤- پێکەنین باشترین دەرمانە بۆ خەمۆکی .

١٥-پێکەنین بە کردنەوەی دەم ئەنجام دەدرێت ئەمەشیان دەبێتە هۆی دەرچونی دوانۆکسیدی کاربۆن لە خوێن .

گروپی ڤیتامینەکانی بی و سودەکانی

گروپی ڤیتامینەکانی بی و سودەکانی B

ڤیتامینەکانی گروپی بی :

١- تیامین (ب١).

٢- ریبوفلاوین (ب٢) .

٣-نیاسین (ب٣).

٤-اسید پانتوتیک (ب٥ ).

٥-پیریدوکسین(ب٦).

٦-بیوتین (ب٧).

٧-اسید فولیک (ب٩).

٨-کوبالامین(ب١٢).

ڤیتامینەکانی گروپی بی  بە شێوەیەکی گشتی لە بەشی متابولیسمەکانی خانەیی کاریگەرن و دەبنە هۆی زیادبوونی متابولیسمی لەش و گەشە و دابەشبوونی خانەکان زیاد دەکەن ، ئەم ڤیتامینانە لە کارکردنی دروستی سیستەمی بەرگری لەش و عصابەکانی کاریگەریان هەیە و هەروەها بۆ سەلامەتی ماسولکەکان و پێستیش پێویستن.

ڤیتامینەکانی گروپی بی دەبنە هۆی کەمبونی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی ، و هەروەها لێکۆڵینەوەکان دەریانخستوە کە کەسانی کە ڤیتامین بی یان لە خوێندا زۆرە و هەتا ئەگەر کەسانی جگارەکێشیش بن  ئەوا مەترسی توشبونی شێرپەنجە لەسەریان کەمترە.

ڤیتامین بی ١ :

ڤیتامین بی ١ یاخود تیامین  بۆ ئازادکردنی ئینێرجی لە چەوریەکان  پروتینەکان و کاربوهیدراتەکان باشە . و بۆ گەشەی منداڵان زۆر بەسودە .

ڤیتامین بی ٢ 

بۆ کارکردنی تەندروستی  تیرۆئید ئەهمیەتەکی زۆری هەیە .

ئەم خۆراکانە ڤیتامین بی ٢ یان تێدایە :شیر ، جەرگ و گورچیلە ، باوی ، پەنیر هێلکە ، گەنم ، سەوزەواتی بەرگ سەوز .

ڤیتامین بی ٣:

ئەم ڤیتامینەش هەمان شێوەی ڤیتامینی پێشوو بۆ بەرهەمهێنانی تیرۆئید پێویستە ،هەروەها  لە کاتێک کە شەکرەی خوێن بەرزدەبێتەوە ئەم ڤیتامینە بونی پێویستە .

ئەم ڤیتامینە لەم خۆراکانە دەست دەکەوێت : گەنم ، جەرگ ، بوقەلەمون، مریشک ، گۆشتی سور ، هێلکە، ماسی سەلەمون ، جۆ، پەنیر .

ڤیتامین بی ٥ 

 ئینێرجی لەش زیاد دەکات و توانایی لەش بۆ سوتاندنی چەوری خەزنکراو بەسودە .

ئەم ڤیتامینە لە بەرهەمهێنانی کارکردنی تەندروستی ئەدرینالین کاریگەری هەیە .

سەرچاوەکانی ئەم ڤیتامینە ئەمانەن : جەرگ و گورچیلە ، گۆشتی سور ، مریشک ، گەنم ، هێلکە، لوبیا ، نانی گەنم ، سەوزەواتی بەرگ سەوز.

ڤیتامین بی٩

بۆ خانمان بەسودە و لە ماوەی سکپڕی کاریگەری ئەرێنی هەیە ، 

سەرچاوەی ئەم ڤیتامینە :جەرگ ، نیسک ، سویا ، نۆک . لوبیا ، ئسفناج ، بەرگی شێلغەم ، کودی ، پورتەقال .


ڤیتامین بی ١٢ :

ئەم ڤیتامینە پارێزگاری دەکات لە ئەعسابەکان و خانەکانی خوێن ، ئەگەر تەمەنی ئێوە لە ٥٠ ساڵ زیاترە لەشتان پێویستی زیاتری بەم ڤیتامینە هەیە و کەمی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی کەم خوێنی و تێکدانی عسابەکان و کەمی یاداوەری .

سەرچاوەکانی ئەم خۆراکە : جەرگی بەرخ ، ماسی ، هێلکە .

   

چەند ڕێنماییەکی گرینگ بۆ ئافرەتانی دوو گیان


‎ماوەی دووگیانی کاتێکی هەستیارە هەم بۆ دایک هەم بۆ کۆرپە لەدایکنەبووەکەی.
‎بۆیە پێویستە خانمان گرینگییەکی تایبەت بدەن بە تەندرووستیان لەماوەی دووگیانی ،چونکە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر کۆرپەکەی هەیە.لێرەدا ئاماژە بە چەند خاڵێکی گرینگ دەدەین بۆ تەندرووستییەکی باشتر.
‎۱) خواردنی خۆراکی تەندرووست، بەتایبەتی ئەوخۆراکانەی کە ڕێژیەکی زۆر لە ڤیتامینەکان و فایبەری تێدایە وەک سەوزە و میوە.
‎۲)خواردنی ژەمەکان لەکاتی خۆی و خواردنەوەی ئاو بەڕێژەیەکی باش.
‎۳) بڕێکی باش خەوتن لە ڕۆژێکدا.
‎٤) وەرگرتنی ئەو دەرمانانەی کە پێویستن لە ماوەی دووگیانی وەکو فۆلیک ئەسید و فرەڤیتامینەکان. کە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی ئافرەتانەوە دەنووسرێن.
٥)بەکارنەهێنانی دەرمان بەبێ ڕاچێتەی پزیشکی پسپۆر.

‎٦) لەماوەی دووگیانییەکەتدا بەلایەنی کەم چوار بو پێنج جار سەردانی دکتۆری پسپۆڕ لە چاودێری دووگیانی بکە.

۷) دوورکەوتنەوە لە کێشانی جگەرەو خواردنەوە کحوولییەکان.

‎٨) بە پیادە ڕۆیشتن و ئەنجامدانی چالاکی وەرزشی ڕۆژانە بۆ ماوەی ۳۰ خولەک.

۹) دوورکەوتنەوە لەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆکاری دڵتەنگی و پەستانی دەروونی و خەم و خەفەت.

‎نەخۆشی ڕەبۆ چییە؟

‎نەخۆشی ڕەبۆ چییە؟                           

‎نەخۆشی ڕەبۆ نەخۆشییەکی درێژخایەنی کۆئەندامی هەناسەدانە . کە تێییدا بۆڕییەکانی هەوا بە شێوەیەکی نائاسایی هەستیار دەبن بەرامبەر کۆمەڵە ماددەیەکی دیاریکراو کە لە کەسی ئاساییدا ڕوونادات. بەرکەوتنی کەسی تووشبوو بەو ماددانەی هەستیاری بۆی هەیە دەبێتە هۆی هەوکردن و تەسکبوونەوەی ڕێڕەوەکانی هەوا، ئەمەش کرداری هەناسەدان گران دەکات و کێشە بۆ کەسی تووشبوو دروست دەکات.  

‎هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشی ڕەبۆ:

‎تاوەکو ئەمڕۆ پزیشکان بەتەواوی نازانن هۆکاری تووشبوون بەم نەخۆشییە چییە، بەڵام هەندێکیان بڕوایان وایە هۆکاری بۆماوەیی و ژینگەیی ڕۆڵیان لە تووشبوون بەم نەخۆشیە هەیە وەک:

‎١) بوونی نەخۆشی ڕەبۆ لە خێزاندا. بەتایبەتی بۆ ئەو منداڵانەی کە دایک یان باوکیان تووشبووی ڕبۆیە.

‎٢) بەرکەوتن بە ماددە هەستیاری پەیداکەرەکان و چەند جۆرێکی ڤایرۆس لە تەمەنی منداڵیدا.

‎نیشانەکانی:

‎۱) کۆخەیەکی توند بەتایبەتی لە درەنگانی شەو و بەرەبەیان.

‎۲) هەناسەتەنگی

‎۳) بوونی دەنگ( خیزە خیز) لە کاتی هەناسەداندا.

‎خۆپاراستن و چارەسەری ڕەبۆ:

‎نەخۆشی ڕەبۆ نەخۆشییەکی  درێژخایەنە، تاوەکو ئێستا چارەسەری بنبڕی نییە. تەنها دەتوانرێت نیشانەکانی کۆنتڕۆڵ بکرێت بۆ ڕێگریکردن لە ئاکامە خراپەکانی.

‎۱) وەرگرتنی دەرمان بەپێی ڕێنماییەکانی پزیشکی پسپۆڕ.

‎۲) خۆپاراستن و دوورکەوتنەوە لەو هۆکارانەی کە نەخۆشییەکە چالاک دەکەن. وەک هەڵاڵەی گوڵ، دووکەڵی جگەرە، کەش و هەوای  تۆز و خۆڵاو، کەش و هەوای سارد و وشک و هەندێک لە جۆرەکانی بۆن.....هتد.  

‎۳) چالاکی و وەرزش و خواردنی تەندرووست.

‎٤) ئەگەر هەستت کرد نیشانەکانی نەخۆشییەکە بەرەو خراپتر دەچن، سەردانی نەخۆشخانە بکە.

ئەم ڕێگایانە یارمەتیدەرن بۆ زۆربوونی شیری دایک

زۆربەی دایکان پێیان وایە کە منداڵەکەیان تێر ناخوات ئەگەر بە تەنها شیری خۆیانی پێبدەن یان گازندەی ئەوە دەکەن کە شێری پێویستیان نیە بیدەن بە منداڵەکانیان ئەمەش وادەکات پەنا بۆ شیری قوتوو ببەن . لە ڕاستیدا ئەم بیر و باوەڕە بە تەواوی هەڵەیە. 

شیری دایک زۆر بە ئاسانی و لەکاتێکی کەمدا هەرس دەبێت ، بۆیە منداڵەکە زووتر برسی دەبێت ، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە تێر ناخوات. هەر لەبەر ئەمەشە باشتر وایە دایک زوو زوو شیری خۆی بدات بە منداڵەکەی (باشتر وایە دوو کاتژمێر جارێک بێت).

ئەم ڕێگایانە یارمەتیدەرن بۆ زۆربوونی شیری دایک:

و شیر پێدانی تەندروست چیە ؟

١- پێدانی شیر لەکاتی گونجاو (باشتر وایە لە کاتەکانی نزیک خەوی منداڵەکە نەبێت).

٢-لە کاتی شیرپێدان بەشێوەیەکی گونجاو دابنیشە بە جۆرێک کرداری شیر خواردن و مژین بۆ منداڵەکەت ئاسان بکەیت.

٣- پێویستە شیر لە لایەکی مەمکت بەتاڵ بکەیت ، پاشان لە لایەکەی تر بەردەوامی پێبدەیت.

٤-شیر مەدە بە منداڵەکەت کە خەوتوە .

٥-تاوەکو تەمەنی ٦ مانگی تەنها شیری خۆت بدە بە منداڵەکەت . بەردەوام شیر پێدان هانی زیادبوونی شیری دایک دەدات.

٦-باشتر وایە مژەری دەستکرد بەکارنەهێنرێت.

٧-نزیککردنەوە و شیر پێدانی دایک بە منداڵ ڕاستەوخۆ لە دوای لەدایکبوون .

٨-لەکاتی شیردان بە کۆرپەکەت هەوڵبدە بە دەستت پەستان بخەیتە سەر مەمکت باخود مەساج بۆ مەمکت بکەیت ، ئەمە بەتاڵ کردنەوەی شیر ئاسان دەکات و هانی زیادبوونی شیر دەدات.

٩-لە دوای شیر پێدان بۆ ماوەیەکی باش پشوو بدە.

١٠- ئاو خواردنەوەی زۆر  بەسودە.

١١-ئەو خواردنانەی شیری دایک زۆر دەکەن وەک: ڕەزیانە ، قەیسی چەوەندەر ، سیر ، کونجی ، ماسی ، باوی ، نۆک ، ڕانی مریشک و شیری مانگا .

١٢- پۆشینی جل و بەرگی گونجاو و ئاسودە ، بەتایبەتی جلی ژێرەوە پێویستە تەنگ و تەسک نەبێت.

ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین دی چین

١- ماسی ، بەتایبەتی ماسی تونە و سەلەمون .

٢-بەرهەمە شیرەمەنیەکانی وەکو ماست و پەنیر و زبدە …. 

٣- بەرهەمەکانی گەنم و جۆ .

٤-شەربەتی سروشتی پرتەقال .

٥-جگەر.

٦- زەردێنەی هێلکە .

٧-گوێچکەی ماسی و رۆبیان.

٨-کوارک (قارچ).

Metronic Blog Post

Lorem ipsum dolor sit amet adipiscing elit, sed diam nonummy

Metronic Blog Post

Lorem ipsum dolor sit amet adipiscing elit, sed diam nonummy

Metronic Blog Post

Lorem ipsum dolor sit amet adipiscing elit, sed diam nonummy

Metronic Blog Post

Lorem ipsum dolor sit amet adipiscing elit, sed diam nonummy