کەسانی سەروی ٤٠ ساڵ دەبێت ئەم جۆرە خۆراکانە بخۆن

کەسانی سەروی ٤٠ ساڵ دەبێت ئەم جۆرە خۆراکانە بخۆن 

بە تێپەڕبوونی تەمەن لەشمان توانایی کەم دەبێتەوە بەتایبەتی لە کاتێک کە لە تەمەنی ٤٠ ساڵی تێپەڕ دەبین ،و لەوانەیە پێستمان دوچاری چرووک بێت ، و سیستەمی هەرسکردنی لەشیشمان خاوتر دەبێت لە جاران و لەوانەشە دوچاری نەخۆشیەکانی دڵ یاخود نەخۆشیەکانی ئێسک ببی .

بەڵام هەندێک ڕێگا هەن کە دەکرێت بە ئەنجامدانیان ڕێگری بکەین و ڕێڕەوی پیریمان خاو بکەینەوە،یێکێک لەو ڕێگایانەش خواردنی خۆراکی تەندروستە ،

لێرەشدا باسی ئەو خواردنانە دەکەین کە سودمەندن :

دارچین :

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکان دارچین یارمەتی دەرە لە نزمکردنەوەی پەستانی خوێن ، و بە بەرزبوونەوەی تەمەن مەترسی توشبوون بە دیابێتیش زیاد دەبێت هەر بۆیەش دارچین باشە و دەبێت زیاتر لە خواردنەکانتان دارچین بەکاربینن.


باوی :

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان باوی ئاستی کلۆسترۆل دادەبەزێنێت و بۆ کەسانی بەتەمەن بەسودە ، ئاستی کلۆسترۆل بە زۆری لە تەمەنی ناوەندەوە دەست بە زیاد بوون دەکات و لە کاتی بەتەمەنیش دەبێتە هۆکاری نەخۆشی دڵ، هەربۆیەش دەبێت خۆراکی تەندروست زیاتر بکەین بۆ نمونە باوی لەگەل ماست سبەینان بخۆن .

سیر :

سیر پرە لە مادەی بەسود ، و سوودی زۆری بۆ دڵ هەیە کە هۆکارێکی باشە بۆ ئەوەی ئەم خۆراکە زیاتر بخۆین ، سیر پەستانی خوێن کەم دەکات و ئاستی کلۆسترۆلیش نزم دەکاتەوە کە ئەمانە دەکرێت لە تەندروستی دڵ یارمەتی دەر بن .

هێلکە:

ئێمە هەمومان دەزانین کە هێلکە پڕە لە پرۆتین ،بە جۆرێک کە هەمو ئەو ٩ امینو ئەسیدانەی کە لەش پێویستی پێیە لە هێلکە بەدی دەکرێت ،هێلکە مادەیەکی باشە بۆ نانی بەیانیان .

ئاڤاکادۆ:

ئاڤاکادۆ سەرچاوەیەکی باشی پرۆتین و چەوری باشە کە یارمەتی لەش دەدات لە بەزکردنەوەی توانای کارکردنی لەش ، ئەم مادەیە دڵ بە تەندروستی دێڵیتەوە ،و یارمەتیمان دەدات لە بەرزکردنەوەی بیناییمان ،هەروەها ڤیتامین ک تێدایە کە بۆ تەندروستی ئێسک بەسودە و ڕێگری دەکات لە پوکی ئێسک .

شوتی :

شوتی پڕە لە ئاو ، و ڤیتامینی ا و ب٦ و سی تێدایە ،ئەم میوەیە بۆ تەندروستی دڵ و  ئێسک زۆر بەسودە .

ئسفناج :

ئسفناج پڕە لە مەوادی تەغزیەیی ، ئەم سەوزەیە بەو کالۆریە کەمەی ڤیتامین و مەوادی ئاسنی زۆری تێدایە کە دەتوانێت ئینتخابێکی باش بێت بۆ ئەوەی بەکاری بینین لە سالادەکانمان ، هەروەها پڕە لە فیبر کە یارمەتی گەدە دەدات لە هەزمکردن هەروەها کەلسیۆمی تێدایە کە یارمەتی تەندروستی ئێسک دەدات ، هەروەها ڤیتامین سی و ئاسنی تێدایە کە بۆ تەندروستی بەسودە .

ڕوونی زەیتوون :

زۆرێک لە خەڵکی لەبەر هۆکاری چەوری خۆیان دەگرن لە بەکارهێنانی چەوری ، بەڵام بەکارهێنان کەوچکێک لەم ڕوونە کە خاوەن چەوری باشە دەتوانیت یارمەتی تەندروستی دڵ بدات ، و  ئاستی شەکرەی خوێنیش نۆرمال ڕادەگرێت ،کەواتە بەکارهێنانی ئەم مادەیە بەشێوەی نۆرماڵ بەسودە .

بروکلی :

لەوانەیە ئێوە لە منداڵی کەیفتان بە بروکلی نایەت ، لەبەر هۆکاری بونی ڤیتامین ک یارمەتی بەهێزکردنی ئێسک دەدات و ڤیتامین سی تێدایە کە یارمەتی سیستەمی بەرگری لەش دەدات ،ئەم مادەیە بەهۆی زۆری مادەی فیبر تێیدا  و بە هۆکاری بوونی پۆتاسیۆم  یارمەتی باشتر کارکردنی دڵ دەدات ، هەر بۆیە ئەم خۆراکە لە لیستی خواردنەکانتان دابنێن و سودمەند بن لە سودەکانی .  

بۆ هەمو جار سەرمامە ؟ یاخود بۆ هەست بە سەرما بوون دەکەم بەردەوام ؟

بۆ هەمو جار سەرمامە ؟ یاخود بۆ هەست بە سەرما بوون دەکەم بەردەوام ؟

ئەگەر هەست دەکەیت هەمیشە سەرماتە و دەبێت جلی زیاد لە پێویست لەبەر بکەیت یاخود هەست دەکەیت دەبێت بەردەوام خۆت بە بەتانی یاخود ئامێری گەرمکەرەوە گەرمبکەیت لە کاتێکدا کە کەسانی دەوروبەرت هەست بە ساردی ناکەن بە ڕادەی تۆ ، کەواتە دەبێت بزانیت هۆکاری سەرمابونت چیە ؟

لێرەدا باس دەکەین کە بۆ هەست بە ساردی دەکەین و  ئەم بابەتە لە ئافرەتان زیاتر بە دی دەکرێت کەواتە خاتونە بەڕێزەکان دەبێت تا کۆتایی بیخوێننەوە :

جیاوازی نێوان ئافرەتان و پیاوان چیە ؟

ئایا بە بەرچاوتان کەوتوە کە زۆر جار لە شوێنە گشتیەکان یاخود لە شوێنی کارتان ئافرەتان هەست بە ساردی دەکەن بەڵام پیاوەکان بە شێوەیەکی ئاسایین ؟

لە توێژینەوەیەک کە  ئەنجامدرا لەو توێژینەوەیەدا پیاوان لە پلەی ٢١ سیلیسیدا هەستیان بە ئارامی دەکرد بەڵام خانمان پێویستیان بە ٥ پلە زیاتر بوو بۆ ئەوەی هەست بە ئارامی بکەن .


کەمی خەو :

ئەگەر خەوی پێویست و ئاراممان نەبێت دەکرێت ببێتە هۆی ئەوەی هەست بە سەرما بکەیت ، ئەگەر بەو ئەندازەیەی کە پێویستتانە پشو وەرنەگرن ئەوا لەشتان ناتوانێت خۆی ڕێکبخات و دەکەونە بن فشاری ئسترێسەوە (دڵەڕاوکێ).

هەروەها لە توێژینەوەیەک پیشاندراوە هەتا یەک شەویش کەمی خەو دەکرێت کاریگەری هەبێت لە هاتنە خوارەوەی گەرمی لەش . 

دەرمان :

ئەگەر بەو دواییانە هەست بە سەرما دەکەیت باشترە چاوێک بەو دەرمانە بخشێبیت کە بەکاریان دەینیت ، چونکە بەشێک لە دەرمانەکان دەکرێت ببنە هۆی ساردی لە دەست و پێیەکانمان هەربەو هۆیەش دەبێتە هۆی لاوازبوونی سوڕانی خوێن لەم ئەندامانەدا .

هەروەها هەندێک دەرمانیش کە بۆ پەستانی خوێن بەکاری دەینن دەبنە هۆی هەستکردن بە سەرما .

نەخۆشی رینارد:

ئەگەر دەستەکان و پێیەکانتان یێکەمین بەشی لەشتانن کە هەست بە ساردی دەکەیت لێیان و هەر ئەو ساردیە دەبێتە هۆی گۆڕانی ڕەنگی پێستتان ئەمەیان دەکرێت نیشانەی نەخۆشی ریناد بیت .


کەم کارکردنی تیرۆئید :

لەوانەیە توشی کەم کارکردنی تیرۆئید بوبی و هەست بە سەرما بوون بکەین بە نسبەت کەسانی دەوربەر ، ئەم نەخۆشیە کاتێک ڕودەدات کە تیرۆئیدەکەتان نەتوانێت بە ئەندازەی پێویست هۆرمۆنی ڕێکخستنی گەرمی لەش دەربکات ،هەروەها زیادە وەزن و ماندیبوونیش هۆکارەکانی کەم کاری تیرۆئیدن .

لە زۆربەی کاتەکاندان نیشانەکانی کەم کارکردنی تیرۆئید زۆر نادیارن و دەبێت پشکنینی خوێن بکەیت تاکو دکتۆرەکەت هەست بکات و ئاگادار بن کەم کاری تیرۆئید نابێت نادیدە بگیرێت !

لە یادتان بێت ئەگەر ئەم نەخۆشیە چارەسەر نەکرێت چارەنوسێکی خراپ چاوەڕوانتانە بەتایبەتی لەوانەیە توشی لە بیرچونەوە و خەمۆکی و هەتا ئەگەر زۆرتر بەرەو پێش بڕوات لەوانەیە توشی نەخۆشی زیاتر و ترسناکتر ببن .

کەم خوێنی :

کەم خوێنی یاخود کەمی هیمۆگلۆبین و خڕۆکەی سوری خوێن دەبێتە هۆی هەستکردن بە ماندوبوون ،ئازاری سەر و سەرسوڕان .

هەرچەندە زۆربەی کاتەکان لەم نەخۆشیانەدا پزیشکان میزانی ئاسنی لەش لە بەر چاو دەگرن و لە کاتی پشکنینی خوێن پزیشک دەتوانێت تەشخیسی ئەم نەخۆشیە بدات .


وەرنەگرتنی خۆراکی پێویست :

ئەگەر خۆراکی ڕۆژانەی پێویست وەرنەگریت لەوانەیە بەردەوام هەست بە سەرما بوون بکەیت .  

Metronic Blog Post

Lorem ipsum dolor sit amet adipiscing elit, sed diam nonummy

Metronic Blog Post

Lorem ipsum dolor sit amet adipiscing elit, sed diam nonummy

Metronic Blog Post

Lorem ipsum dolor sit amet adipiscing elit, sed diam nonummy

Metronic Blog Post

Lorem ipsum dolor sit amet adipiscing elit, sed diam nonummy