بۆچی دایک دەبێت شیری خۆی بدات بە منداڵەکەی ؟

شیرپێدانی سروشتی بریتیە لە پێدانی شیری دایک بە منداڵ بەبێ هیچ خۆراکێکی تر . لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی منداڵ و دەتوانرێت تا دوو ساڵی بەردەوام بکرێت

ژەک چیە ؟

ژەک یەکەمین شیری مەمکی دایکە ، کە ڕاستەوخۆ لە دوای منداڵبوون دەردەدرێت و دەتوانرێت بە منداڵەکەی بدات.

شیرێکی پەیت و فرە پرۆتینە ،دەوڵەمەندە بە ماددە کانزاییەکان و دژەتەنەکان ، کە ڕۆلێکی گرینگی هەیە لە پەرەسەندنی سیستمی بەرگری منداڵەکە و ڕۆلێکی گرینگ دەبینێت لە پارێزگاریکردنی منداڵ لە تووشبوون بە نەخۆشیەکان .


سودەکانی شیری دایک بۆ منداڵەکەی :

١-شیری دایک باشترین خۆراکە و بەئاسانی و لەهەموکاتێکدا بەردەست دەبێت.

٢-شیری دایک تا تەمەنی ٦ مانگی هەموو ماددە خۆراکیەکان و شلەمەنی پێویست دابین دەکات .

٣- شیری دایک منداڵ دەپارێزیت لە گرفتەکانی قەبزی و کێشەکانی هەرس و هەستیاری .

٤-شیری دایک منداڵ دوردەخاتەوە لە توشبوون بە نەخۆشییە گوازراوەکان بەتایبەتی نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەرس و هەناسە .

٥-یارمەتی گەشە و پێگەیشتنی مێشک و بیر و زیرەکی منداڵ دەدات .

٦-پەیوەندی سۆزداری و خۆشەویستی لە نێوان دایک و منداڵ پتەو و زیاتر دەکات .


سودەکانی شیر پێدانی سروشتی بۆ دایک :

١-ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مامک و منداڵبوون کەم دەکاتەوە .

٢-یارمەتی خێرا گەڕانەوەی قەبارە و شێوەی منداڵدان دەدات بۆ باری ئاسایی پێش منداڵبوون .

٣-ئەگەری خوێن بەربوون لەدوای منداڵبوون کەمدەکاتەوە .

٤-یارمەتی ڕێکبوونەوەی لەشی ئافرەت دەدات لە دوای منداڵبوون .

چۆن و کەی شیر بدەم بە منداڵەکەم ؟

چۆن و کەی شیر بدەم بە منداڵەکەم ؟ 

١-هەوڵبدە لە نیو کاتژمێری دوای لە دایکبوونی سروشتی شیر بدەیت بە منداڵەکەت.

٢-ئەگەر بە نەشتەرگەری منداڵەکەت بووە ، هەوڵبدە دوای بەهۆش خۆ هاتنەوەت شیر بدەی بە منداڵەکەت.

٣-لەکاتی شیرپێداندا ، هەوڵبدە بە شێوەیەکی گونجاو دابنیشیت بە شێوەیەک منداڵەکەت بە ئاسانی دەمی بە گۆی مەمکتەوە بلکێ.

٤-لەکاتی شیرپێداندا سەیری چاوی منداڵەکەت بکە ، بەمشێوەیە پەیوەندی سۆزداری نێوانتان زیاتر دەبیت .

٥- تا تەمەنی ٤ بۆ ٦ مانگی شیری خۆت بدە بە منداڵەکەت بەبێ هیچ خۆراک و شلەمەنیەکی تر .

٦-دوای ئەو ماوەیە پێویستە خۆراکی تر وەکو شلەمەنیەکان لە پاڵ شێری خۆت بدەیت بە منداڵەکەت .

Metronic Blog Post

Lorem ipsum dolor sit amet adipiscing elit, sed diam nonummy

Metronic Blog Post

Lorem ipsum dolor sit amet adipiscing elit, sed diam nonummy

Metronic Blog Post

Lorem ipsum dolor sit amet adipiscing elit, sed diam nonummy

Metronic Blog Post

Lorem ipsum dolor sit amet adipiscing elit, sed diam nonummy