هەوکردنی بەشی خوارەوەی کۆئەندامی میزەڕۆ :
هەوکردنی بەشی خوارەوەی جۆگەی میزەڕۆ یەکێکە لە بەربڵاوترین هەوکردنەکان لە پیاوان و ئافرەتاندا بەڵام زیاترە لە ئافرەتان .ئەم هەوکردنە دەبێتە هۆی کۆمەڵە نیشانەیەک لەوانە ئازار و سوتانەوە لە کاتی میزکردن و زوو میزکردن و پەشۆکاوی بۆ دەستبەجێ میزکردن و بوونی تایەکی نزمی بەردەوام.ئەمانەش کێشەو نارەحەتی بەردەوام دروست دەکەن لەوانەیە نیشانە و هەراسانی گەورەتریان بەدوادابێت.بەڵام دەتوانرێت ڕێگری لێبکرێت بە پابەندبوون بە چەند ڕێنماییەکی تەندروستی لەوانە :
١-خواردنەوەی بڕێکی باشی ئاو ،نزیکەی ٧بۆ٨ بەرداخ لە ڕۆژێکدا .
٢-گرینگی دان بە پاکڕاگرتنی کۆئەندامی زاو زێ ،و تەڕکردن و شوشتنی .
٣-بەکارنەهێنانی ئەو شامپۆ و سابوون و ماددە پاککەرەوانەی کە ماددەی کیمیاییان تێدایە (تەنها بە ڕێنمایی پزیشک نەبێت).
٤-خۆشوشتن و میزکردن دوای جوتبوون و پێشجووتبوون .
٥-خواردنی ڕووەکی تووتڕک (cranberry )یان شەربەتەکەی.
٦-ڕانەگرتنی میز لەکاتی میزهاتن .
٧-لەبەرکردنی جلی ژێرەوەی گونجاو و خاوێن.
٨-وشک کردنەوە بە بەکارهێنانی کلێنکس پاش چونە توالێت.