سوتان بە هۆی سەرچاوەیەکی گەرما
بۆ سوتانی کەم و بچووک :
١- پێویستە کەسەکە دور بکەوێتەوە لە سەرچاوەی سوتانەکە .
٢- لابردنی هەموو جۆرە جل و بەرگ و کەرەستەکانی جوانکاری .
٣- دەتوانن شوێنی سوتاوەکە سارد بکرێتەوە بە ئاوی سارد .
٤- لێدانی کرێمێکی تایبەت بە سوتان وەکو کرێمی میبۆ لە شوێنی سوتانەکە.
٥- پێویستە شوێنەکە بە خاوێنی و وشکی ڕابگریت.
٦- دەتوانیت شوێنی سوتانەکە بە باندێجێکی خاوێن بپێچیەوە .
٧- لە کاتی هەبونی ئازار دەتوانیت حەبێکی ئازار شکێن بەکار بهێنیت .
بۆ سوتانی زۆر گەورە:
١- ئەگەر کەسەکە هەناسەدانی نەبوو و لێدانی دڵی نەبوو ئەوا پێویستە دەست بە جێ دەست بە سی پی ئاڕ بکرێت.
٢- بەڵام ئەگەر لێدانی دڵ و هەناسەدانی هەبوو و لە هۆش خۆی بوو پێویستە بە زووترین کات داوای یارمەتی بکەیت و باشتر وایە شوێنی سوتاوەکە لە ژێر ئاوێکی سارد دابنرێت .
٣- شوێنی سوتاوەکە بە باندێجێکی پاک دابپۆشە.
٤- نابێت هیچ کرێمێک لە شوێنی سوتاوەکە بدەیت.