چۆن ده‌توانین نینوكێكی جوانمنان هه‌بێت؟

چۆن ده‌توانین نینوكێكی جوانمنان هه‌بێت؟
به گوێره‌ی پشكنینه‌كانی سه‌رده‌م ئه‌و نینۆكانه‌ی كه پێستیان له‌سه‌ر ده‌ڕوات كێشه‌كی گشتگیره و ده‌كرێت له هه‌مو ته‌مه‌نێك ڕوبدات
ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كه‌ی كێشه‌ی هۆرمۆنی نه‌بێت ئه‌وه ده‌كرێت به به‌كار هێنانی هه‌ندێك ڤیتامین چاره‌سه‌ر بكرێت و نینۆكه‌كانمان به هێزتر و سه‌لامه‌ت ڕابگرین ، گرینگ‌ترین ڤیتامینه‌كان ده‌كرێت ئه‌مانه بن:
زینك:
زینك ماده‌كی مه‌عده‌نی گرینگه بۆ ته‌ندوستی و هۆكارێكی زۆر باشه بۆ باشتركردنی برینه‌كان و باشتركردنی سیسته‌می به‌رگری له‌ش .كه‌می زینك یێكێكه له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی لاچونی پێستی نینۆك، هه‌ر بۆیه به‌كارهێنانی ئه‌و مادانه‌ی كه هه‌لگری زینكن ده‌بێته هۆكارێكی خۆپارستن دژی لاچونی پێستی سه‌ر نینۆكه‌كانمان . به‌ڵام له‌یادتان نه‌چێت كه به‌كارهێنانی زۆری زینك ده‌بێته هۆی كێشه بۆ گه‌ده‌و له‌وانه‌یه هۆكارێكیش بێت بۆ تێكچونی پیسایی مرۆڤ.
ڤیتامین B
بیوتین كه یێكێكه له وه‌چه‌كانی ڤیتامین بی و به‌ناوی اچ ناسراوه بۆ پاراستنی نینۆك پێویسته ، گریمانه‌ی توشبون به كه‌مبونی بیوتین به به‌ره‌و سه‌رچونی ته‌مه‌ن زورتر ده‌بێت. ، هه‌ربۆیه‌ش له كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن هه‌ستانی پێستی نینۆكیان ده‌كرێت هۆكاره‌كه‌ی كه‌می بیوتین بێت. به‌كارهێانانی بی كۆمپلێكس ده‌كرێت ڕێگایه‌كی باش بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نینۆك. ماسی و جه‌رگ و گێزه‌ر و گوڵ كه‌ڵه‌م سه‌رچاوه‌یه‌كی باشن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڤیتامین ب.
ئاسن
ئاسن بۆ دروستكردنی خرۆكه‌ی سۆر زۆر پێویسته ، كه‌می ئاسن له له‌ش ده‌بێته هۆكارێك بۆ كێشه‌ی نینۆكه‌كان ،ده‌كرێت میوه‌ی وشك ،حبوبات، سه‌وزه‌وات ، گۆشتی سۆر ، هێلكه له پرۆگرامی ڕۆژانه‌ی خۆمان دابنێین بۆ باشتر بوون.
ڤیتامین C
جه‌سته‌ی مرۆڤ له توانای دانیه ڤیتامین سی به‌رهه‌م بێنێت بۆیه پێویسته ده‌كات مرۆڤ به شێوه‌ی خۆراك وه‌رگرێت، له ئه‌گه‌ری كه‌مبونی ئه‌م ڤیتامینه سه‌ڕاری ئه‌وه‌ی مرۆڤ توشی لاسه‌رچونی پێست ده‌بێت و ده‌بێته هۆكارێكیش بۆ كه‌مكردنی خێرایی زیادبونی موی مرۆڤ.هه‌روه‌ها ماده‌یه‌كی سه‌ره‌كیه بۆ دروستكردنی كلاژن ، زۆربه‌ی زۆری ڤیتامینه‌كان هه‌لگری ڤیتامین ج نه.