زیانه‌كانی كه‌م خه‌وی چین ؟؟ ئایه كه‌م خه‌وی تا چه‌ندێك زه‌ره‌رمه‌نده ؟

زیانه‌كانی كه‌م خه‌وی :
كه‌م خه‌وی یاخود بێ خه‌وی به هیچ شێوه‌یه‌ك باش نیه ، له ڕاستیدا خراپه‌ی زۆر به‌دوایی خۆیدا دێنێت . له‌وانه‌یه لاتان سه‌یر بێت به‌ڵام كه‌م خه‌وی یان بێخه‌وی به هه‌ر هۆكارێك بێت به شێوه‌یه‌كی زۆر زیان به ته‌ندروستی و وریابوونی ئێمه ده‌گه‌ینیت و سیسته‌می به‌رگری ئێمه زه‌ره‌ر ده‌بینێت .
زیانه‌كانی كه‌م خه‌وی بۆله‌ش :
ئسترێسه‌كانی ژیان ڕۆژانه ده‌توانێت توانای باش خه‌وتن بخاته بن ڕكێفی خۆی یاخود له‌وانه‌یه له‌به‌ر هۆكاری كاركردنی زۆر كاتژمێره‌كانی خه‌وتنتمان كه‌م بوبێت و ببێته هۆی كێشه‌ی جه‌سته‌یی و ڕۆحی كه به‌خۆشمان له‌وانه‌یه هه‌ست نه‌كه‌ین كه له‌به‌ر كه‌می نوستن توشی كێشه‌كان بوینه .
زیانه‌كانی كه‌م خه‌وی و بونه هۆكارێك بۆ قه‌ڵه‌وی :
خه‌وتن پێویستیه‌كه كه ناكرێت چاو پۆشی لێبكرێت و گرێدراوه به قه‌ڵه‌ویی و ڕێكی له‌ش ، ده‌گوترێت كه ٧ بۆ ٨ كاتژمێر نوستنی شه‌وانه پێویسته بۆ له‌ش به‌ڵام ئه‌مه‌یان به پێی پێویستی كه‌سه‌كه ده‌گۆڕێت و توێژه‌ران گه‌یشتونه به‌و ئه‌نجامه‌ی كه كه‌م خه‌وی ده‌بێته هۆی پرخه‌ی شه‌وانه‌ش .
له ڕاستیدا كه‌م خه‌وی له‌گه‌ڵ زۆری كالۆریه‌كانی به‌كارهاتو له درێژایی ڕۆژدا په‌یوه‌ندیان هه‌یه و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاتژمێره‌كانی كه‌متر خه‌وتونه له به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ی كه خه‌وی پێویستیان هه‌یه تامه‌زرۆی زیاتریان بۆ خواردنی خۆراك هه‌یه و مه‌ترسی توشبونی قه‌ڵه‌ویان له‌وانی تر زیاتره .
توێژینه‌وه زانستیه‌كان ده‌ریانخستوه كه كه‌م خه‌وی ده‌بێته هۆی به‌كارهێنانی زیاتری وزه و چه‌وری هه‌ربۆیه‌ش په‌یوه‌ندی له نێوان خه‌وتن و قه‌له‌وی سه‌لمێنراوه .
زیانه‌كانی كه‌م خه‌وی و په‌یوه‌ندی خه‌و و شێرپه‌نجه :
پزیشكان به‌م دواییه سه‌لماندوانه كه كه‌م خه‌وی مه‌ترسی داره بۆ زیاتر گه‌وره‌بوونی خانه‌كانی شێرپه‌نجه .
هه‌روه‌ها گوتراوه كه ناڕێكی له خه‌و ته‌نها له ماوه‌ی ٤ هه‌فته‌دا ده‌توانێت كاریگه‌ری هه‌بێت و هۆكاری سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێته هۆی ئازاردانی سیسته‌می به‌رگری له‌ش به‌هه‌ده‌ردانی تواناكانی ئه‌م سیسته‌مه له كۆنترۆل كردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی سه‌ره‌تایی .
له توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر مشكه‌كان ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتوه كه تۆمۆره‌كانی كه له له‌شی ئه‌و مشكه‌دا بوه كه خه‌ویان ناڕێكه دووجار گه‌وره‌ترن له‌و تۆمۆرانه‌ی كه له له‌شی ئه‌و مشكانه‌دابوه كه خه‌ویا ڕێكه .
زیانه‌كانی كه‌م خه‌وی و په‌یوه‌ندی كه‌م خه‌وی ڵه‌گه‌ڵ مردنی زووتر :
توێژینه‌وه‌كان ده‌ڵێن كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌متر له ٦ كاتژمێر ده‌نون زیاتر له مه‌ترسی مردندان به به‌رامبه‌ر كاسانی دی . ئه‌و كه‌سانه ١٢% یان گریمانه‌ی زوتر مردنیان له‌سه‌ره و سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له زانكۆی واریك له به‌ڕیتانیا ده‌ڵێت ( ئه‌گه‌ر كه‌م بخه‌ویت ، له ئه‌گه‌ره‌ی توشبوون زۆریت به دیابێت ، قه‌ڵه‌وی ، په‌ستانی خوێن و كلسترۆل ).