ئایا باشترین خواردن و خواردنەوەکان چین بۆ وەرزی گەرما ؟

خۆراكی شایسته‌ی هه‌ر وه‌رزه‌ك له سروشته‌وه هه‌لده‌قوڵێت كه به ئاگا بوون له سوده‌كانیان و به گرینگی دان به وه‌زعیه‌تی جسمی وه‌كو ته‌مه‌ن ، كار ده‌توانین خۆراكی ته‌ندروست بۆ خۆمان و ده‌وروبه‌رمان هه‌ڵبژێرین .
به‌كارهێنانی گۆشت له هاوینان سنوردار بكرێت و شیره‌مه‌نیه‌كان (لبنیات)زیاد بكرێت :
له وه‌رزی گه‌رمادا خواردنی گۆشت ( پرۆتینی ئاژه‌ڵی ) بگه‌یننه كه‌مترین ئاست و ده‌كرێت حبوباتی وه‌ك لۆبیا و ئالینۆك و له‌په و نۆك بخۆن كه پڕن له پرۆتین و فیبر و ئاسن و له وه‌رزی گه‌رما جێگیره‌وه‌ی موناسبن بۆ گۆشت . هه‌روه‌ها شیره‌مه‌نیه‌كانیش به‌تایبه‌تی ماست ده‌كرێت له جێگای گۆشت به‌كاربینین ،ماست پێكهاته‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه له پرۆتین و كه‌لسیۆم و كاربۆهیدرات و ده‌توانن هه‌ست به تێر بوون بكه‌ن به خواردنی ماست وه هه‌روه‌ها میكرو ارگانیسمی فه‌عالی هه‌یه كه هێزی ئه‌وه‌ی هه‌یه تواناییه‌كانی سیسته‌می به‌رگری له‌ش و گه‌ده زیاد بكات .
هه‌روه‌ها له وه‌رزی گه‌رما ده‌كرێت ژه‌مه‌كانی خواردنمان زیاتر بكه‌ین به‌ڵام ڕێژه‌ی خواردنه‌كانمان كه‌متر بكه‌ین .
باشترین خۆراكه‌كانی وه‌رزی گه‌رما :
خیار و ماست:
خیار و ماست خواردنێكه كه ده‌توانرێت جێگره‌وه‌ی جه‌مه‌كانی تری بێت هه‌روه‌ها ده‌توانین تێكه‌ڵی بكه‌ین له‌گه‌ل سه‌وزه‌وات یاخود كشمش و گیز و له‌گه‌ڵ نان بیخۆین .
نان و په‌نیر و شوتی :
ئه‌م خواردنه بۆ كه‌سانێك سودمه‌نده كه سروشتێكی گه‌رمیان هه‌یه .
نان و په‌نیر و خیار و ته‌ماته :
ئه‌م خواردنه بۆ وه‌رزی گه‌رما ده‌كرێت جێگه‌ره‌وه‌ی جه‌مه‌كانمان بێت هه‌روه‌ها ده‌توانین پیاز یاخود نه‌عنای وشكیش بخۆین و بۆ تغزیه‌ش به‌سوده .
خواردنه‌وه گارزیه‌كان و كافائین كه‌م بكه‌ینه‌وه :
له‌وه‌رزی گه‌رما خواردنه‌كانی كه سروشتی ساردیان هه‌یه ده‌بنه هۆی چالاك بوونی غوده و گه‌وره‌بونی ماسولكه‌كان بۆ سه‌ر ئاستی پێست له ئه‌نجام له‌ش فێنك ده‌كه‌نه‌وه . خواردنه‌وه‌كانی وه‌ك پێپسی و قاوه ده‌بێت له وه‌رزی گه‌رما كه‌م بكه‌ینه‌وه چونكه كافائین وا له له‌شمان ده‌كات كه پێویستی به ئاو زیاتر بێت ، به‌ڵام خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز به تامی میوه‌ی هاوینه به شێوه‌یه‌كی ساردكراوه باشترین هه‌ڵبژارده‌یه بۆ وه‌رزی گه‌رما .
خواردنی جۆره‌ها سه‌وزه له وه‌رزی گه‌رما :
ده‌توانن جۆره‌ها سه‌وزه‌وات له وه‌رزی گه‌رمادا بخۆن كه چ وه‌كو سالاد چ به شێوه‌ی سالاد یاخود به نوێیاتی له‌گه‌ل جه‌می خواردن یاخود ده‌توانن خیار و ماست و سه‌وزه بخۆن كه ده‌بێته هۆی فێنك بونتان .
خواردنه‌وه‌كانی سارد :
له وه‌رزی گه‌رما ده‌توانین له شه‌ربه‌ته‌كانی سارد سود وه‌رگرین وه‌ك شه‌ربه‌تی لیمۆی سروشتی و خاكشیر و شه‌ربه‌تی زه‌نجه‌بیل و شیری كه‌م چه‌وری ، دۆ و هه‌روه‌ها شه‌ربه‌ته‌كانی تری سروشتیش له رجیمی خۆراكی خۆتان دابنێنن . هه‌روه‌ها ئاو باشترین خواردنه‌وه‌یه بۆ له‌ش و ده‌كرێت ئاو له‌گه‌ڵ مه‌وادی فیبری به‌كاربهێنرێت و ئه‌وكات به ئاسانی وه‌رده‌گیرێت له له‌شیماندا ، به‌ڵام ئاگادار بن نابێت به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر سارد بن .
شوتی و گندۆره بخۆن !
شوتی و گندۆره یێكێكن له میوه فێنككه‌ره‌وه‌كانی وه‌رزی گه‌رما ، ڕاسته وزه‌یان كه‌مه به‌ڵام به‌و ئاوه زۆره‌ی كه هه‌یانه ده‌توانن یارمه‌تی ده‌ر بن له ئاوی له ده‌ستڕۆیشتوی له‌ش . هه‌روه‌ها ده‌بنه هۆی باشتر بوونی كاركردنی كلیه‌كان و بۆ نمونه شوتی له‌به‌ر بوونی زۆری ئاو (نزیكه‌ی ٩٢ % ) دژه ئیلتیهابیشه .
ترێ :
ترێ له وه‌رزی گه‌رما ده‌بێته هۆی شادی و گورج بوون ، هه‌روه‌ها بۆ كه‌سانی كه له‌ده‌ست كه‌م خوێنی و ماندووبوون ده‌ڕه‌نجن پیشنیار ده‌كرێت ، ترێ له‌به‌ر بوونی ڕێژه‌ی زۆری شه‌كری سروشتی سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئینیرجی ، هه‌روه‌ها خواردنی ترێ به دنكه‌كه‌یه‌وه ده‌كرێت كاریگه‌ری هه‌بێت بۆ دره‌نگ پیر بوون .
گێلاس :
له‌به‌ر بوونی ڤیتامین C به‌سوده .
هه‌نجیر :
هه‌نجیریش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میوه‌یه‌كی پڕ ئینیرجیه بۆیه پێشگیری ده‌كات له كه‌م خوێنی و ده‌كرێت له ڕێگری كردن له خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ش كاریگه‌ر بێت .
خۆخ :
خۆخ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاسنی تێدایه و ڤیتامینی هه‌یه بۆیه بۆ پاكسازی پێست به‌كاردێت بۆیه‌ش له به‌كارهێنانی خۆخ له زۆربه‌ی مه‌لحه‌مه‌كانی جوانكاری به‌كاردێت ، ئه‌م میوه‌یه چۆن كه‌م كالۆریه بۆیه له زۆربه‌ی ڕجیمه‌كانی كه‌مكردنی وه‌زن به‌كاردێت .
زه‌ردالوو :
زه‌ردالوو له‌به‌ر بوونی زۆری ڤیتامین بۆیه بۆ ته‌قویه‌تی بینایی و پێست و موو باشه و هه‌روه‌ها بۆ باشتركردنی سیسته‌می به‌رگری له‌ش كاریگه‌ره ، هه‌روه‌ها له‌به‌ر كه‌مكالۆری بونی یێكێكه له باشترین میوه‌كانی كه له‌به‌ینی جه‌مه سه‌ره‌كیه‌كانی خواردن بیخۆین ، هه‌روه‌ها به‌رگی زه‌ردالووی وشك پێك ده‌ت له به‌شه‌كی زۆری فیبر و بۆ كه‌سانی كه په‌ستانی خوێنی به‌رزیان هه‌یه یاخود كه‌م خوێنن به‌سوده ، هه‌روه‌ها بۆ ده‌فعی خوێی زیاده‌ی له‌ش به‌سوده .