چۆن هه‌ست و ڕوویێكی گه‌نجمان هه‌بێت !

به‌ڵكو بۆ زۆرێك له كه‌سانی كه ته‌مه‌نیان به‌ره‌و زیاد بوون ده‌ڕوات ،هه‌بوونی هه‌ستێكی گه‌نج و ڕویێكی جوان ببێته مه‌حال ، ئێمه له‌م نوسینه‌دا هه‌ندێك ڕێگا ده‌خه‌ینه ڕوو كه به‌بێ به‌كارهێنانی ده‌رمانی جوارنكاری ده‌توانن ببنه خاوه‌ن هه‌ستێكی گه‌نج و ڕوویێكی جوان :
هه‌ندێك له كاته‌كانتان له‌گه‌ل هاوڕێكانتان ببه‌نه سه‌ر :
هاوڕێیان بۆ ته‌ندروستی ڕوحی كاریگه‌رن ، كاركردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه ده‌توانێت كاریگه‌ری هه‌بێت له درێژ بوونی ته‌مه‌نتان .
ئه‌نجامدانی كارێكی هونه‌ری :
ئه‌نجامدانی كاری هونه‌ری هه‌ست به شادی زیاتر ده‌كه‌ن و ده‌بێته هۆی باشتر فكركردنه‌وه‌تان و ئاستی ژیانتان باشتر ده‌كا .
كه‌متر میكیاج make up بكه‌ن
ئایا ئێوه له‌و كه‌سانه‌ن كه زیاد له پێویست میكیاج ده‌كه‌ن ؟ لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستوه كه ئافره‌تان میزانی میكیاجیان زیاتره له وه‌ی كه پێویستیانه ، به‌تایبه‌تی ئه‌و كاتانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت بۆ كه‌سانی تر سه‌رنجڕاكێش بن ، میكیاجی زیاد له پێویست ده‌كرێت وا لێكبدرێته‌وه كه بۆ شاردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی به‌رزتانه .
وه‌رزش :
پێویست ناكات وه‌رزشێكی نوێ بكه‌ن ، ده‌كرێت به پیاسه‌كردن له‌ناو باخچه‌یه‌ك یاخود پیاسه‌یه‌ك له ده‌وری ماڵتان ، به‌لایه‌نی كه‌م یه‌ك و نیو تا دوو كاتژمێر له هه‌فته‌یه‌ك دا ، چه‌ند جارێك له هه‌فته‌یه‌كدا به ئه‌نجامدانی چه‌ند ته‌مرینێك ده‌توانن ماسولكه‌كانتان به‌هێز بكه‌ن وه‌كو مه‌له‌وانی یاخود بالفیكس . ئه‌م كاره ده‌توانێت یارمه‌تی ئێوه بدات كه هه‌ستێكی باشترتان هه‌بێت و ڕویێكی جوانتر . هه‌روه‌ها باشتر بیر بكه‌نه‌وه . وه‌رزش ڕێگری ده‌كات له دیابێت و په‌ستانی خوێنی و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ . به‌ڵام له پێشچاوتان بێت كه پێش ئه‌نجامدانی هه‌ر وه‌رزشێك له‌گه‌ل دكتۆرتان قسه‌بكه‌ن .
به‌كارهێنانی مه‌لحه‌می دژه‌خۆر :
تیشكی ماورای به‌نه‌وشه‌یی خۆر ده‌بێته هۆی زیاتر له ٩٠% ی كێشه‌كانی پێست كه ده‌بێت هۆی جۆره‌های جیاوازی زه‌ره‌ره‌كانی پێست وه‌كو چین و چرووك و له‌كه‌ی پێست . مه‌لحامی دژه خۆر هه‌روه‌ها ڕێگریده‌كات له شێرپه‌نجه‌ی پێست .
فێربوونی شتی نوێ :
فێربوونی شتی نوێ ده‌بێته هۆی باشتر بوونی مێشك . یاخود فێربوونی مه‌هاره‌ته‌كی نوێ كه له‌شتان پێیه‌وه ده‌رگیر بێت . وه‌رزش له ناو جیم ده‌كرێت ببێته سه‌به‌بی قسه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی دی و هه‌روه‌ها وه‌رزشكردنیش . له‌م كاته‌دا هه‌م مێشكتان ئارامتر ده‌بێت و هه‌میش وه‌رزش ده‌كه‌ن .
خاوێن كردنه‌وه‌ی ددان (فلچه لێدان ) :
ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره نه‌كه‌یت ددانه‌كانتان زه‌رد ده‌بێت . و له‌وانه‌یه ببێته هۆی نه‌خۆشی پووك بۆتان . نه‌خۆشی پووك ده‌توانێت ببێته هۆی كه‌وتنی خه‌ت له‌سه‌ر پووك كه نیشانه‌ی بارزه له زیادبوونی ته‌مه‌ن و هه‌روه‌ها پیسی ده‌و ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك .
جگه‌ره مه‌كێشن :
جگه‌ره‌كێشان ده‌بێته هۆی چین و چرووك له پێست هه‌روه‌ها لووله‌كانی خوێنتان باریك ده‌كات هه‌روه‌ها ڕێگری ده‌كات له گه‌یشتنی خوێن به سه‌ره‌وه‌ی پێستتان ، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی شێرپه‌نجه و نه‌خۆشی دڵ و نه‌خۆشیه‌كانی ڕییه . له یادتان نه‌بێت كه ئه‌م نه‌خۆشیانه ده‌بنه هۆی تێكچوونی ته‌ندروستیتان و دورتان ده‌كه‌ن له هه‌ده‌فی گه‌نجی و هه‌ستی خۆشیتان .