چۆن له ماڵه‌وه له قه‌له‌وی ڕزگارمان بێت ؟

لێره‌دا باسی چه‌ند ڕێكارێك ده‌كه‌ین كه یارمه‌تی ده‌رمان ده‌بن له ڕزگار بوون له زیادی كێش
- خواردنه‌وه‌ی چای شیرین له نانی به‌یانیان ده‌توانێت كالۆری زۆرمان پێببه‌خشێت له كاتێكدا كه ده‌توانین به سود وه‌رگرتن له چای سه‌وز كالۆری كه‌متر به‌ده‌ست بێنین بۆ له‌ش .
- له جێی خوارندی زۆری نانی به‌یانیان ده‌كرێت میوه‌ی وه‌ك مۆز یان سێ‌و بخۆین . خواردنی نانی به‌یانیانی قورسی زیاد وه‌ك نان ده‌بێته هۆی زۆربونی كالۆری له له‌ش و ئه‌م كاره هێزتان لێ ده‌گرێت و پاش چه‌ند كاتژمێرێك دوباره هه‌ست به برسیبوون ده‌كه‌یته‌وه له كاتێكدا ده‌توانیت به خواردنی مۆزێك تا چه‌ندین كاتژمێر تێر بمێنیت و شه‌كری سروشتی بده‌ینه له‌شمان .
- شیری زۆر چه‌وری وه‌لاوه بنێین و سود له شیری كه‌م چه‌وری وه‌رگرین و بیخۆینه‌وه .
- كلتوری خوۆراكی خۆمان بگۆڕین ، خواردنی چپس و خواردنه‌وه گازیه‌كان (پیپسی ، كۆلا …..) ده‌توانێت كالۆری زۆرمان بداتی به‌ڵام ده‌كڕێت له جێی ئه‌مانه ئه‌جیل یاخود شه‌ربه‌تی سروشتی بخۆینه‌وه.
- مریشك و ماسی به شێوه‌یه‌كی بێ ڕوون بخۆین (واته به شێوه‌ی كه‌باب ) به‌كارهێنانی گۆشتی سپی به‌شێوه‌ی كه‌باب كالۆری زۆر كه‌متری تێدایه به به‌راورد به شێوه سۆركراوه‌كه‌ی ، ماسی سۆركراوه به نزیكه‌یی ٥٤٧ كالۆری هه‌یه له كاتێك ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی بێ ڕوون واته كه‌باب بێت ئه‌وه ١٢٠ كالۆری هه‌یه.
- له جێی خواردنه‌وه گازیه‌كان ئاو بخۆنه‌وه .
- به‌كارهێنانی برنج كه‌مبكه‌نه‌وه ، یێكێك له هۆكاره‌كانی سه‌ره‌كی چه‌وری ده‌وری زك به‌كارهێنانی زیادی كاربۆهیدراته‌كانه ، هه‌ربۆیه‌ش به‌كارهێنانی برنج ده‌بێت كه‌متر بكه‌ین ، هه‌رچه‌نده ئه‌م كاره ئاسان نیه چونكه زۆربه‌ی خواردنه خۆماڵیه‌كان برنجیان تێدایه به‌ڵام ده‌كرێت بگۆڕدرێته‌وه به خواردنه‌كانی وه‌ك سه‌وزیجات و حبوبات .
- هێلكه‌ی كوڵاو بخۆن له جێگای هێلكه‌ی سۆركراوه .
- ده‌بێت ڕێژه‌ی هاتوچونمان زیاد بكه‌ین ، له‌ڕاستیدا كه‌مكردنی كێشی له‌ش به‌بێ هاتووچوو ئه‌نجامی پێویستی نیه ، ئه‌گه‌ر ته‌نها به رجیم بمانه‌وێت كێشمان دابه‌زێنین ئه‌وا ماوه‌یه‌ك دوایی له‌شمان كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت به نسبه‌ت كه‌م خواردنمان ، كه‌واته ده‌بێت پرۆگرامێكیشمان هه‌بێت بۆ هاتووچوو ، ئێمه ده‌توانین ڕۆژانه به هاتوو چوو یاخود ڕۆیشتنه سه‌ركار به شێوه‌ی پیاده سودوه‌رگرین.
- له‌گه‌ڵ كه‌سه نزیكه‌كانتان خواردن بخۆن ، كه‌سانی كه خاوه‌ن كێشی زۆرن زۆربه‌ی كات ده‌یانه‌وێت به ته‌نها خواردن بخۆن تاكو بتوانن زیاتر بخۆن به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر بن ده‌كرێت كه‌متر بخۆن و له‌ئه‌نجام ئه‌م كاره ببێته كارێكی به‌رده‌وام و ببێته عاداتی خواردنیان .
- باوه‌ڕبه‌خۆبونتان هه‌بێت چونكه ڕاستیه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئێمه ناتوانین به خواردنی ده‌رمان یاخۆد ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری لاوازبونێكی ته‌ندروستمان هه‌بێت به‌ڵكو ته‌نها شتێك كه زۆر گرینگه باوه‌ڕبه‌خۆبوونه كه ده‌توانین ته‌قالیده خۆراكیه‌كانمان بگۆڕین ، كه‌واته ته‌نها كه‌مێك هیمه‌ت بكه‌ین و له‌بیر نه‌كه‌ین ئێمه‌ی مرۆڤ ده‌كڕێت عاداته‌كانمان بگۆڕین . ئێوه به گۆڕینی شێوه‌ی ژیانتان ده‌توانن بگه‌نه ئه‌و كێشه‌ی كه خوازیارتانه .