پشکنینی خۆیی مانگانە لە خانماندا

سوزان ‌هۆشیار

گرینگترین هەنگاو بۆ زوو دەست نیشانکردنی نەخۆشیەکانی مەمک بریتین لە ئاشنابوونی خانمان لە شێوازی ئەنجامدانی پشکنینی خۆیی بە شێوەی مانگانە ، لێرەوە پێویستە هەمووئافرەتێک لە تەمەنی لاوێتیەوە (واتە لە ١٨ ساڵیەوە )ڕابهێنرێت بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە بەشێوەیەکی مانگانە .ئەم کارە پشت بە دوو میکانیزمی سەرەکی دەبەستێ

١-سەیرکردن لە ڕێکای چاوەوە 

٢-هەستکردن لە ڕێگای دەستەوە

هەردوو میکانیزمەکە لە چەند هەنگاوێکدا کورت دەکەینەوە :

:هەنگاوی یێکەم

وەستان لە بەردەم ئاوێنەیەکدا پاش لابردنی جلەکانتان ،پاشان سەیری هەردوو مەمکەکەت بکە و بەراوردیان بکە لە ڕووی قەبارە و شێوە و ڕەنگی پێست و شێوازی ڕەنگی گۆی مەمک .

:هەنگاوی دووەم

هەردوو دەستت بخەرە سەر پشتی سەرت و پاشان کەمێک فشار بخەرە سەر پشتی سەرو مل و دواتر سەیری هەردوو مەمکت بکە بۆ ناسینەوەی هەر گۆڕانکارییەک (وەک لە هەنگاوی یەکەمدا).هاتووە

:هەنگاوی سێیەم

هەردوو دەستت لەناو قەدتدا دابنێ و پاشان سەیری هەردوو مەمکت بکە بۆ ناسینەوەی هەر گۆڕانکارییەک (وەک لە هەنگاوی یەکدا)ئاماژە پێکراوە .

:هەنگاوی چوارەم

دانانی دەستێکت لە پشتی سەردا (دەستی چەپ)پاشان پشکنینی مەمکەکەت (مەمکی چەپ)بەدەستەکەی ترت (بە بەکارهێنانی ٣-٤ سەرەپەنجەی دەستی ڕاستت)،دەست بکە بە پشکنینی مەمکی چەپ لە گۆشەیەکی دەرەوە و بە شێوەیەکی بازنەیی تادەگەیتە گۆی مەمک ،دڵنیا بە کە تەواوی ناوچەکانی مەمکت پشکنیوە .هەروەها پێویستە بەهەمان شێوە پشکنین بۆ ناوچەی نێوان بن باڵ و مەمکەکەی ترت ئەنجام بدەیت .لەم هەنگاوەدا پشت بە میکانزمی هەست کردن دەبەستیت بۆ :

١- هەست کردن بە هەرجۆرە گرێیەک لە ژێر پێست 

٢-گوشینی هێواشی گۆی مەمک و سەرنجدان بۆ ئەگەری دەرجوونی هەر جۆرە دەردراو و شلەیەک .

:هەنگاوی پێنجەم 

پاڵکەوتن لەسەر پشت بە دانانی ڕاخەرێک لە ژێر شانەکانتا و پاشان دوبارەکردنەوەی هەمان هەنگاوی چوارەم (بەتایبەت بۆ دۆزینەوەی  گرێ)ئەم هەنگاوە گرینگە .