نە عنا و سودە تە ندروستییەکانی وبەکارهێنانەکانی و مەترسییەکانی

بەشی توێژینەوەی نەخۆشخانەی هیوا

لە جیهان کاتێک باسی سەوزەو میوەی بەسود دەکرێت  نەعنا لەسەرووی لیستی خۆراکە باشەکانەوەیە بەهۆی  بەرزی دژەئۆکسید وڕێژەیەکی زۆر لەکانزاو ڤیتامینەکان ، لەگەڵ پێکهاتە خۆراکییە کان چەندین سودی تەندروستی هەیە .

بەڵام بەداخەوە زۆر کات سەوزەو میوە تازەکان پشتگوێ دەخرێت لەگەڵ ئەوەی چەندین سودی تەندروستییان هەیە وپێویستە سەوزەو میوەکان بەرێژەیەکی زۆر بەکاربهێنرێن تا رێژە ی پێویستی ڤیتامین وکانزاکان و ریشاڵەکان بەدەست بێنین.

نەعنا  نزیکەی ١٥-٢٠ جۆر هەیە ،ڕۆنی نەعنا بەکاردەهێنرێت لە هەویری ددان و بنێشت و بەرهەمی جوانکاری ،کاتێکیش گەڵاکانی تازەیە بۆ خۆراک یا ن وشک ئەکرێتەوەو وەکو چا دەخورێت.

ئەم بابەتە کورتەی چەند وتارێکی تەندروستییە لەسەر خۆراکە تەندروستەکان باسکردنی نەعنا وگونجانی نەعنا بۆ چارەسەرکردنی چەندین نەخۆشی.

١-بۆ ئەوکەسانەی هەستەوەرییان هەیە:نەعنا دژە ئۆکسیدە و کە وائەکات هەستەوەری وەرزی چارەسەر بێت بونی ترشی   رۆسمارينيك کە وائەکات هەست بە ئارامبوونەوە بکەیت.

 

٢-بۆ ئەو خانمانەی شیردەدەن:بۆ کەمکردنەوەی ئازارو گرفتەکانی گۆی مەمکی ئە و خانمانەی شیردەدەن ئەکرێت تام وبۆنی نەعنا بەکاربهێنرێت .

٣-هەڵامەت : نەعنا مێنثۆلی تێدایە بۆنێکی سروشتی دەدات وادەکات بەڵغەم ولینجە ماددەکان بێنە دەرەوەو کەم ببێتەوە  مێنثۆلی٨ کاریگەری ساردی هەیە وائەکات قوڕگێک کە ئازاری هەیە ئازارەکەی کەم بێتەوە هەست بە ئارام بونەوە بکەین.

٤-بۆچارەسەری هەرسکردن:نەعنا ئارامکەرەوەو سەوزەیەکە بەکارهاتووە بۆ هیورکردنەوە چەندین ساڵە یارمەتی کەمکردنەوەی کێشەکانی هەرسکردن دەدات لە مەعیدە و گەدەدا، لەبەر ئەوەی وائەکات زیاتر دەردراوەکانی هەرسکردن دەربدرێن بەمەش بە ئاسانی خۆراکەکە هەرسدەکرێت ، وائەکات گازی لەش کەناسراوە بە غانزات کەم ببێتەوە.

٥-بۆنەخۆشی ڕیخۆڵەی هەستەوەر (IBS) : بەکارهێنانی ڕۆنی نەعنا ئەکرێت رێگایەکی سەلامەت بێت بۆ ئارامکردنەوە و نەمانی ئازار ، یان بەکارهێنانی کەپسول بە تام و بۆنی نەعنا کەئەبێتە هۆی کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشی ڕیخۆڵە ی هەستەوەر  .

٦-برینی گەدە: بونی  مێنثۆل لە نەعنا وائەکات ناوپۆشی گەدە بپارێزێت و ڕێگە ئەگرێت لە دروست بونی برینی گەدە، گەدە دەپارێزێت.

٧-بۆ کەمکردنەوەی ئازار: نەعنا بە شێوەی چا بەکارئەهێنرێت بۆنەهێشتنی ئازار و هەست کردنی بە ئارامی ، هەندێک کات ڕۆنەکەی بەکار یەت بۆ نەهێشتنی ئازار .

٨-پێست: نەعنا کاریگەری ساردکردنەوەی هەیە وا ئەکات پێست نەرمبکاتەوە و کاریگەری لیر و پێوەدانی  مێروولە کەم بکاتەوە.

٩-تەندروستی ناو دەم: نەعنا دژە مایکرۆبییەکی سروشتییە و وا ئەکات بەباشی هەناسە بدەین.

  • دوو کەوچک نەعنای تازە پێکهاتووە  ٢ كالۆرى، ٠.١٢ گرام پرۆتين، ٠.٤٨ گرام كاربۆهێدرات، ٠.٠٣ گرام چەورى  و ٠.٣٠ گرام ڕيشاڵ. نەعنا بڕى بچووكى پۆتاسيۆم تێدایە، ، كالسيۆم، فۆسفۆر، ڤيتامين سى، ئاسن و ڤيتامين ئەى ٣ تێدایە.
  • زیاد کردنی ناعنا بۆ ناو خواردنەکانمان تامێکی تایبە ت و تازە ئەبەخشێت بێئەوەی ؛الۆری زۆرمان بداتێ، نەعنا بە شێوەیەکی گشتی زیاد ئەکرێت بۆ شۆربا وزەڵاتە یاخود شەربەتی لێدروست دەکرێت.

مەترسییەکانی بەکار‌هێنانی نەعنا:

هەرچەندە نەعنا زۆر سودی تەندروستی گرنگی هەیە  بەڵام زۆر خواردنیشی مەترسی دروست دەكات

هەرچەند خواردنی چای نەعنا یارمەتی ئارام بوونەوەمان دەدات  بەڵام زۆر خواردنی ئەبێتە هۆی ئەم جۆرە نە خۆشیانە١-ئاگاداربە لەبەكارهێنانی نەعنا ئەگەر بەردی زراوت هەیە یاپێشتر هەتبووە.

‎٢-نابێت ڕۆنی نەعنا یا نەعنا بەكاربهێنرێت بۆ ساوا دەكرێت ژەهراوی بكات یان دەبێتە هۆی خراپ بوونی هەناسەدانی ساواكە

٣-دڵە كزێ

٤-سەرئێشە

٥-بەهۆی بونی مێنثۆڵ زۆر خواردنی لەوانەیە ببێتە هۆی ئازاردانی قوڕگ لەكاتێكدا ئەگەر بە شێوەیەكی باش بە كاربهێنرێت ئازاری قوڕگ كەمدەكاتەوەو

ئارامی دەكاتەوە.

٦-برینی دەم

٧-بۆخانمامی دووگیان ئەبێت بەكارینەهێنن یا كاتێك بەكاریدەهێنن دەبێت بڕێكی زۆركەم بێت بۆ ئەوەی مەترسی دروست نەكات.

حالەتێكى گەدە كە تيايدا گەدەكە ترشى هيدرۆكلۆريك بەرهەم ناهێنێت (ئاچلۆرهيدريا)

نەعنا بەكارمەهێنە ئەگەر ناوپۆشی ڕیخۆڵەت نەخۆشە

٨-مەترسی بۆ ئەوكەسانەی سكچونیان. هەیە چونكە دەتوانێت  ببێتە هۆی سوتاندنەوەی كۆم .

* ئەم زانیاریانە  جێگرەوەی ئامۆژگارییەكانی دكتۆرەكەت نییە لەبەر ئەوە بۆ بەكارهێنانی هەرشتێك زانیاری و ئامۆژگاری وەرگرە لە دكتۆرەكەت بۆ زانینی گونجاندنی  ئەوچارەسەرانەی كە ئەتەوێت بەكاریبهێنیت.