ڤیتامینB12

بەشی توێژینەوەی نەخۆشخانەی هیوا

ڕێژەی پێویستی ڤیتامین B12 لەلەشدایە؟ ئایا دڵنیای ڕێژەی پێویستت هەیە بۆ ئەوەی بە تەندروستی بمێنیتەوە؟

ڤیتامین B12زۆر ئیش دەکات لەلەشدا یارمەتی DNAوخانەکانی خرۆکە سورەکانی خوێن دەدات ودروستی دەکات، وەهەروەها  دەمارە شانە تەندروست دەهێڵێتەوە ویارمەتی هەرسکردن و دەدات و دڵ بەتەندروستی دەهێڵێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لەش ئەم ڤیتامینە دروست ناکات پێویستە لەڕێگەی خۆراکە ئاژەڵییەکانەوە بەدەست بهێنرێت یان لە شێوەی مقەوی بخورێت.

سودەکانی ڤیتامینB12چییە؟                                  

ڤیتامینB12گرنگە بۆ کاری ئاسای مێشک وسیستەمی دەمار ویارمەتی دروست کردنی خڕۆکەسورەکانی خوێن دەدات وکاری DNA ڕێک دەخات، هەروەها میتابۆلیزمی هەرخانەیەک پشت دەبەستێت بە ڤیتامینB12، هەروەک ڕۆڵی هەیە لەدروستکردنی ترشەچەوری و وزە داهەیە لەگەڵ ئەوەی یارمەتی مژینی فۆلیک ئەسید دەدات لەلەشدا.

نیشانەکانی کەمی ڤیتامینB12چییە؟

  • نیشانەی کەمییەکەی کاریگەری هەیە لەسەر دەمارو لە کاری دەماردا دەردەکەوێت
  • خەمۆکی
  • ماندوییەتی
  • لەبیرچونەوە
  • قەبزی
  • لەدەستچونی کێش
  • نەمانی ئارەزووی خواردن
  • تێکچونی هاوسەنگی
  • هەستی سڕبون و پیاچونی شتێک بەسوکی بە پێستدا لە دەست و پێدا
  • کەمخوێنی
  • هەناسە تەنگی
  • لێدانی دڵ بە ناڕێکی
  • ئازاری دەم یا زمان
  • ڕەنگ زەردبونی پێست
  • سکچون
  • دروستبونی هەوکردن

کێ مەترسی توشبون بە کەمی ڤیتامین B12 هەیە؟

خانمانی دوگیان و شیردەر ئەگەری توشبونیان بە کەمی ڤیتامین B12هەیە ، لەگەڵ ئەوانەی لەکاتی رژێمدا خواردنە ئاژەڵییەکان ناخۆن لەبەر ئەوەی خواردنە رووەکییەکان بڕی پێویستی ڤیتامینB12تێدانییە، هەروەها ئەوانەی زۆر کەم خوێنن کەمییەکەی ئەبێتە هۆی هەڵنەمژینی فۆلیک ئەسید لەلەشدا ئەمەش مەترسی نەخۆشی خوێن دروست دەکات هەروەها گرفتی ڕیخۆڵە یان ئەوانەی نەشتەرگەری بڕینی بەشێک لە ڕێخۆڵەیان بۆ کراوە توانەی مژینی ئەم ڤیتامینەیان کەمە لەگەڵ ئەو کەسانەی هەوکردنی گەدەیان هەیە کەئەمانە هۆکارن بۆ کەم مژینی خۆراکە ماددەکان ، هەروەها کەسانی ئاڵودەبوو بە کهول توانای مژینی ئەم ڤیتامینەیان کەمە لەگەڵ کەسانی توشبوو بە نەخۆشی شەکرە.

سەرچاوەکانی دەست کەوتنی چییە؟

دەتوانرێت لە بەرهەمە ئاژەڵییەکان بە ڕێژەیەکی باش بەدەست بهێرێت وەکو:-

  • گۆشتی گا
  • گۆشتی بەرخ
  • گۆشتی پەلەوەر
  • ماسی بەتایبەت جۆری ماسی توونە
  • بەرهەمەشیرەمەنییەکان وەک شیر پەنیر ماست
  • هێلکە
  • هەوێن
  • شیری سۆیا

پێویستە ڕۆژانە بڕی چەند بەدەست بهێنرێت؟

بەپێی دیاری کردنی NIHبڕی پێویستی ڕۆژانە بریتییە لە:

مگرام=مایکرۆگرام

ئەو پشکنینە ی کە بۆ زانینی ڕێژەی ڤیتامین B12دەکرێت ناوی Cyancobalamin ، پێویستە ٧-٨کاتژمێر هیچ نەخورێت لەپێش پشکنینەکەوە.

ئاگاداربە بێ ئاگاداری پزیشکەکەت هیچ جۆرە چارەسەرێک تاقیمەکەرەوە.