شێرپەنجەی دەم چیە ؟ هۆکارەکانی چین ؟ چارەسەر چیە ؟

هەموشتێک سەبارەت بە شێرپەنجەی دەم و هۆکارەکان چین و چارەسەر چیە ؟
لە دوای ٤٠ ساڵی مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی دەم زیاد دەبێت و تێکڕای تەمەنی توشبوان لە نێوان ٤٠ بۆ ٦٠ ساڵیە ، ئەم جۆرە لە شێرپەنجە هەشتەمین جۆری باوی شێرپەنجەیە لە پیاوان و ١٥ مین جۆریشە لە ئافرەتان کە لەوانەیە لە بەر هۆکاری جگارەکێشان ئەم نەخۆشیە لە پیاوان باوتر بێت.
بە پێی لێکۆڵینەوەکان زیاتر لە ٩٠٪ ئەو کەسانەی کە توشبووی شێرپەنجەی (سەم - زمان - بەشەکانی کەپو - حەنجەرە و لێو )هۆکارەکەی بۆ بەکارهێنانی بەرهەمی دوکەڵی دەگەڕێتەوە .
شێرپەنجەی دەم لە سەرەتا لە لێو و پاشان زمان و بنی ددان دەست پێدەکات ، ئەم نەخۆشیە هۆکاری سەرەکی بۆ جگەرە دەگەڕێتەوە .
شێرپەنجەی دەم بەشە جیا جیاکانی دەم توشی کێشە دەکات وەکو لێو و بنی دەم و سەرەوەی دەم و چوارچێوەی زمان هەر لەبەر ئەم هۆیەش بۆ چەند بەشێک دابەش دەبێت ، بۆ نمونە شێرپەنجەی لێو زیاتر کەسانێک توش دەبن کە پیپ بەکاردەینن هەروەها بەکارهێنانی نیکۆتین و نێرگەلە و توتن هۆکاری ترسناکن بۆ ئەم جۆرە لە شێرپەنجە .
بەڵام ئەگەر کەسەکە بتوانێت لە سەرەتا هەست بە نەخۆشیەکەی بکات ئەوا دەکرێت دەرمان بکرێت و کەسەکە لە تەمەنی ئاسایی خۆیدا بێت بەڵام ئەگەر ماوەکە درێژەی خایاند و لە جەستەی مرۆڤ بڵاو بۆوە لەوانەیە ببێتە هۆی بێهیوا بوون بە چارەسەری نەخۆشەکە .
دەبێت ئاگادار بین لە ئەگەری بەدی کردنی پەڵەی سپی هەروەها برینداربوونی سۆر لە دەم کە دەبنە هۆی خاو بوونی دەم ، دەبێت سەرەدانی پزیشک بکەین .
هۆکارەکانی شێرپەنجەی دەم :
بۆماوەیی واتە ئەگەر کەسانێک لە خێزان توشبووی شێرپەنجەی دەم بن
بەکارهێنانی جۆرەکانی دوکەڵ یاخود جووینی توتن و بەنیشتی نیکۆتین دار کە ئەم جۆرانە ٥٠٪ ترستناکترن هەروەها جگارە کێشانیش باوترین هۆکاری ئەم نەخۆشیەیە .
.
بەکارهێنانی مشروبانی ئەلکۆلی
لە ئەگەری زۆر لە بەردەمی تیشکی خۆر بوونیش دەکرێت ببێتە هۆی مەترسی .
هەروەها نەخۆشیەکانی وەکو لوکوپلاکی کە جۆرێکە لە پەڵەی سۆر یان بریندار بوونی دەم کە ئەمەشیان دەکرێت ببێتە هۆکارێک .
نیشانەکانی چین :
ئازاری گوێی درێژخایەن
پدوی سۆر یاخود سپی
بریندار بوونی درێژخایەن لە دەم
خوێن بەربوونی بەبێ هۆکار لە دەم
لەدەست دانی ددان بەبێ هۆکار
بێ هەستی لە لێو
هەبوونی ئازار لەکاتی جوانی خواردن
هەستکردن بە ترشی لە دەم کە لە پاش بەکارهێنانی دەرمانیش چارەسەر نابێت
ئەستوربون یاخود هەبونی پەڵەی زەبر لەسەر لێو
شلبوونی ددانەکان
ئازاری بەردەوام لە دەم
کێشە لە جوڵانی فەک
گن بوون یاخود گۆڕان لە دەنگ
بۆنی ناخۆشی دەم
ئەگەر چ لە هەبوونی ئەم هۆکارانە واتای ئەوە نیە کە توشبووی شێرپەنجەی بەڵەم لە ئەگەری هەبونیان دەبێت سەردانی پزیشکی دەم و ددان بکەیت
دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی دەم
گرینگترین خاڵ ئەوەیە کە زوو هەست بە نەخۆشیەکە بکەیت یاخود پشکنینی خوێن ئەنجامبدەیت و وەرگرتنی نمونە لە جێی گوماندار دەکرێت یارمەتی دەر بێت لە تەشخیسی نەخۆشیەکە .
١٤٪ هەستکردنەکان لە کاتێکدایە کە نەخۆشەکە هیچ هیوایەکی نیە و ٤٦٪هەستپێکراوەکانیش لە کاتی سەروی نۆرمالەوەیە و ٧٪ ش لەو کاتانەیە کە هێشتا دیار نیە و ٣٣٪ ش لەکاتی بیداییە و دەکرێت دەرمانبکرێت
ولسکوب باشترین ئامێرە بۆ دەستنیشانکردنی ئەم نەخۆشیە کە بەبەکارهێنانی ڕوناکی دەستنیشانی نەخۆشیەکە دەکەن و ئەنجامدانی کاتێکی کەمی دەوێت و زۆرێک لە پزیشکانی ددان هەیانە .
پێشگیری لە شێرپەنجەی دەم
بەکارهێنانی خۆراکی بەسود وەکو مرەکەبات و میوەجات و سەوزەوات و خۆراکەکانی کە ڤیتامین سیان تێدایە