ئایە دەتەوێت بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بژیت ؟ دەتەوێت تەمەنێکی زیاترت هەبێت؟

ستار داود میرخان

ئایە دەتەوێت ببیە خاوەن تەمەنێکی درێژ ؟ تەنها بە ٥ ڕێکار دەتوانین تەمەنێکی زیاتر بژیت

هەندێک لە عادەت هەن کە تەندروستن بۆ زیادبوونی تەمەن 

بە پێی ڵێکۆڵینەوەیەک کە لە سیرکیولەیشن بڵاوکراوەتەوە ،پێنج ڕێکار هەن کە دەبنە هۆی ئەوەی مرۆڤ تەمەنێکی زیاتری هەبێت :

١- خۆپاراستن لە جگارە .

٢-ڕاگرتنی جومگەکانی لەش بە تەندروستی.

٣- خۆپاراستن لە مادە کحولیەکان .

٤-ئەنجامدانی وەرزش بەشێوەیەکی سروشتی .

٥- ئەنجامدانی خۆپاراستنێکی تەندروستی خۆراکی

بە ئەنجامدانی ئەم عادەتانەی سەرەوە لە ژیانمان دا دەتوانین ببینە هۆی درێژبوونی تەمەنمان کە لە پیاوان مەزەندەی ١٠ بۆ ١٢ ساڵ و لە ئافرەتانیش بۆ سەروی ١٤ ساڵ دەکرێت .

خۆپاراستن لە جگارە و مادەکانی تری دوکەڵی نیشانەی ئەوەیە کە دەتوانی بە شێوەیەکی تەندروست بژیت  و دەتوانیت ببیە خاوەن تەمەنێکی زیاتر یاخود بەلایەنی کەم دەتوانی خۆت بپارێزی لە مردنێکی زوتر .

بەپێی لێکۆڵینەوەکانی خۆپاراستن لە ئەمەریکا ئەو کەسانەی کە جگەرە یاخود نێرگەلە بەکاردەینن دەبێتە هۆی توشبونیان بە شێرپەنجە  و نەخۆشی دڵ و جەڵتەی مێشک و نەخۆشیەکانی سیەکان و نەخۆشی شەکرە و هەروەها نەخۆشیە درێژخایەنەکانی تر کە وەک ئەمفیزم و برونیشتی درێژخایەن دەبن و لەبەر ئەم هۆکارانە دەبێت کەسانی جگەرەکێش ئاگادار بن لەوەی کە مەترسی لە دەستدانی تەمەنیان لەسەرە .

بەشێوەیەکی سەرەکیتر تەماشا بکەین دەبین کەسانێکی زۆر هەن کە توشبووی ئەو نەخۆشیانەن کە جگەرە ڕۆڵی سەرەکی هەیە لێیان و ئەو نەخۆشیانەی لە سەرەوە باسمان کرد هۆکاری سەرەکی مردنن .

هەروەها وەرزش و خۆپاراستن لە خۆراکی زیانبەخشیش هۆکاری سەرەکین بۆ ئۆمێد بوون بە ژیانێکی تەندروست بەڵام دوبارە دەبێت بڵێین کە گەورەترین دوژمنی جەستەمان جگارە و نێرگەلەیە کە بە بەکارهێنانیان دەبینە هۆکاری لە دەستدانی چەندان ساڵ لە ژیانمان .