کەسانی سەروی ٤٠ ساڵ دەبێت ئەم جۆرە خۆراکانە بخۆن

کەسانی سەروی ٤٠ ساڵ دەبێت ئەم جۆرە خۆراکانە بخۆن
بە تێپەڕبوونی تەمەن لەشمان توانایی کەم دەبێتەوە بەتایبەتی لە کاتێک کە لە تەمەنی ٤٠ ساڵی تێپەڕ دەبین ،و لەوانەیە پێستمان دوچاری چرووک بێت ، و سیستەمی هەرسکردنی لەشیشمان خاوتر دەبێت لە جاران و لەوانەشە دوچاری نەخۆشیەکانی دڵ یاخود نەخۆشیەکانی ئێسک ببی .
بەڵام هەندێک ڕێگا هەن کە دەکرێت بە ئەنجامدانیان ڕێگری بکەین و ڕێڕەوی پیریمان خاو بکەینەوە،یێکێک لەو ڕێگایانەش خواردنی خۆراکی تەندروستە ،
لێرەشدا باسی ئەو خواردنانە دەکەین کە سودمەندن :
دارچین :
بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکان دارچین یارمەتی دەرە لە نزمکردنەوەی پەستانی خوێن ، و بە بەرزبوونەوەی تەمەن مەترسی توشبوون بە دیابێتیش زیاد دەبێت هەر بۆیەش دارچین باشە و دەبێت زیاتر لە خواردنەکانتان دارچین بەکاربینن.
باوی :
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان باوی ئاستی کلۆسترۆل دادەبەزێنێت و بۆ کەسانی بەتەمەن بەسودە ، ئاستی کلۆسترۆل بە زۆری لە تەمەنی ناوەندەوە دەست بە زیاد بوون دەکات و لە کاتی بەتەمەنیش دەبێتە هۆکاری نەخۆشی دڵ، هەربۆیەش دەبێت خۆراکی تەندروست زیاتر بکەین بۆ نمونە باوی لەگەل ماست سبەینان بخۆن .
سیر :
سیر پرە لە مادەی بەسود ، و سوودی زۆری بۆ دڵ هەیە کە هۆکارێکی باشە بۆ ئەوەی ئەم خۆراکە زیاتر بخۆین ، سیر پەستانی خوێن کەم دەکات و ئاستی کلۆسترۆلیش نزم دەکاتەوە کە ئەمانە دەکرێت لە تەندروستی دڵ یارمەتی دەر بن .
هێلکە:
ئێمە هەمومان دەزانین کە هێلکە پڕە لە پرۆتین ،بە جۆرێک کە هەمو ئەو ٩ امینو ئەسیدانەی کە لەش پێویستی پێیە لە هێلکە بەدی دەکرێت ،هێلکە مادەیەکی باشە بۆ نانی بەیانیان .
ئاڤاکادۆ:
ئاڤاکادۆ سەرچاوەیەکی باشی پرۆتین و چەوری باشە کە یارمەتی لەش دەدات لە بەزکردنەوەی توانای کارکردنی لەش ، ئەم مادەیە دڵ بە تەندروستی دێڵیتەوە ،و یارمەتیمان دەدات لە بەرزکردنەوەی بیناییمان ،هەروەها ڤیتامین ک تێدایە کە بۆ تەندروستی ئێسک بەسودە و ڕێگری دەکات لە پوکی ئێسک .
شوتی :
شوتی پڕە لە ئاو ، و ڤیتامینی ا و ب٦ و سی تێدایە ،ئەم میوەیە بۆ تەندروستی دڵ و ئێسک زۆر بەسودە .
ئسفناج :
ئسفناج پڕە لە مەوادی تەغزیەیی ، ئەم سەوزەیە بەو کالۆریە کەمەی ڤیتامین و مەوادی ئاسنی زۆری تێدایە کە دەتوانێت ئینتخابێکی باش بێت بۆ ئەوەی بەکاری بینین لە سالادەکانمان ، هەروەها پڕە لە فیبر کە یارمەتی گەدە دەدات لە هەزمکردن هەروەها کەلسیۆمی تێدایە کە یارمەتی تەندروستی ئێسک دەدات ، هەروەها ڤیتامین سی و ئاسنی تێدایە کە بۆ تەندروستی بەسودە .
ڕوونی زەیتوون :
زۆرێک لە خەڵکی لەبەر هۆکاری چەوری خۆیان دەگرن لە بەکارهێنانی چەوری ، بەڵام بەکارهێنان کەوچکێک لەم ڕوونە کە خاوەن چەوری باشە دەتوانیت یارمەتی تەندروستی دڵ بدات ، و ئاستی شەکرەی خوێنیش نۆرمال ڕادەگرێت ،کەواتە بەکارهێنانی ئەم مادەیە بەشێوەی نۆرماڵ بەسودە .
بروکلی :
لەوانەیە ئێوە لە منداڵی کەیفتان بە بروکلی نایەت ، لەبەر هۆکاری بونی ڤیتامین ک یارمەتی بەهێزکردنی ئێسک دەدات و ڤیتامین سی تێدایە کە یارمەتی سیستەمی بەرگری لەش دەدات ،ئەم مادەیە بەهۆی زۆری مادەی فیبر تێیدا و بە هۆکاری بوونی پۆتاسیۆم یارمەتی باشتر کارکردنی دڵ دەدات ، هەر بۆیە ئەم خۆراکە لە لیستی خواردنەکانتان دابنێن و سودمەند بن لە سودەکانی .