گروپی ڤیتامینەکانی بی و سودەکانی

گروپی ڤیتامینەکانی بی و سودەکانی B
ڤیتامینەکانی گروپی بی :
١- تیامین (ب١).
٢- ریبوفلاوین (ب٢) .
٣-نیاسین (ب٣).
٤-اسید پانتوتیک (ب٥ ).
٥-پیریدوکسین(ب٦).
٦-بیوتین (ب٧).
٧-اسید فولیک (ب٩).
٨-کوبالامین(ب١٢).
ڤیتامینەکانی گروپی بی بە شێوەیەکی گشتی لە بەشی متابولیسمەکانی خانەیی کاریگەرن و دەبنە هۆی زیادبوونی متابولیسمی لەش و گەشە و دابەشبوونی خانەکان زیاد دەکەن ، ئەم ڤیتامینانە لە کارکردنی دروستی سیستەمی بەرگری لەش و عصابەکانی کاریگەریان هەیە و هەروەها بۆ سەلامەتی ماسولکەکان و پێستیش پێویستن.
ڤیتامینەکانی گروپی بی دەبنە هۆی کەمبونی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی ، و هەروەها لێکۆڵینەوەکان دەریانخستوە کە کەسانی کە ڤیتامین بی یان لە خوێندا زۆرە و هەتا ئەگەر کەسانی جگارەکێشیش بن ئەوا مەترسی توشبونی شێرپەنجە لەسەریان کەمترە.
ڤیتامین بی ١ :
ڤیتامین بی ١ یاخود تیامین بۆ ئازادکردنی ئینێرجی لە چەوریەکان پروتینەکان و کاربوهیدراتەکان باشە . و بۆ گەشەی منداڵان زۆر بەسودە .
ڤیتامین بی ٢
بۆ کارکردنی تەندروستی تیرۆئید ئەهمیەتەکی زۆری هەیە .
ئەم خۆراکانە ڤیتامین بی ٢ یان تێدایە :شیر ، جەرگ و گورچیلە ، باوی ، پەنیر هێلکە ، گەنم ، سەوزەواتی بەرگ سەوز .
ڤیتامین بی ٣:
ئەم ڤیتامینەش هەمان شێوەی ڤیتامینی پێشوو بۆ بەرهەمهێنانی تیرۆئید پێویستە ،هەروەها لە کاتێک کە شەکرەی خوێن بەرزدەبێتەوە ئەم ڤیتامینە بونی پێویستە .
ئەم ڤیتامینە لەم خۆراکانە دەست دەکەوێت : گەنم ، جەرگ ، بوقەلەمون، مریشک ، گۆشتی سور ، هێلکە، ماسی سەلەمون ، جۆ، پەنیر .
ڤیتامین بی ٥
ئینێرجی لەش زیاد دەکات و توانایی لەش بۆ سوتاندنی چەوری خەزنکراو بەسودە .
ئەم ڤیتامینە لە بەرهەمهێنانی کارکردنی تەندروستی ئەدرینالین کاریگەری هەیە .
سەرچاوەکانی ئەم ڤیتامینە ئەمانەن : جەرگ و گورچیلە ، گۆشتی سور ، مریشک ، گەنم ، هێلکە، لوبیا ، نانی گەنم ، سەوزەواتی بەرگ سەوز.
ڤیتامین بی٩
بۆ خانمان بەسودە و لە ماوەی سکپڕی کاریگەری ئەرێنی هەیە ،
سەرچاوەی ئەم ڤیتامینە :جەرگ ، نیسک ، سویا ، نۆک . لوبیا ، ئسفناج ، بەرگی شێلغەم ، کودی ، پورتەقال .
ڤیتامین بی ١٢ :
ئەم ڤیتامینە پارێزگاری دەکات لە ئەعسابەکان و خانەکانی خوێن ، ئەگەر تەمەنی ئێوە لە ٥٠ ساڵ زیاترە لەشتان پێویستی زیاتری بەم ڤیتامینە هەیە و کەمی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی کەم خوێنی و تێکدانی عسابەکان و کەمی یاداوەری .
سەرچاوەکانی ئەم خۆراکە : جەرگی بەرخ ، ماسی ، هێلکە .