چەند ڕێنماییەکی گرینگ بۆ ئافرەتانی دوو گیان

بنار شیخۆ
ماوەی دووگیانی کاتێکی هەستیارە هەم بۆ دایک هەم بۆ کۆرپە لەدایکنەبووەکەی.
بۆیە پێویستە خانمان گرینگییەکی تایبەت بدەن بە تەندرووستیان لەماوەی دووگیانی ،چونکە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر کۆرپەکەی هەیە.لێرەدا ئاماژە بە چەند خاڵێکی گرینگ دەدەین بۆ تەندرووستییەکی باشتر.
۱) خواردنی خۆراکی تەندرووست، بەتایبەتی ئەوخۆراکانەی کە ڕێژیەکی زۆر لە ڤیتامینەکان و فایبەری تێدایە وەک سەوزە و میوە.
۲)خواردنی ژەمەکان لەکاتی خۆی و خواردنەوەی ئاو بەڕێژەیەکی باش.
۳) بڕێکی باش خەوتن لە ڕۆژێکدا.
٤) وەرگرتنی ئەو دەرمانانەی کە پێویستن لە ماوەی دووگیانی وەکو فۆلیک ئەسید و فرەڤیتامینەکان. کە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی ئافرەتانەوە دەنووسرێن.
٥)بەکارنەهێنانی دەرمان بەبێ ڕاچێتەی پزیشکی پسپۆر.
٦) لەماوەی دووگیانییەکەتدا بەلایەنی کەم چوار بو پێنج جار سەردانی دکتۆری پسپۆڕ لە چاودێری دووگیانی بکە.
۷) دوورکەوتنەوە لە کێشانی جگەرەو خواردنەوە کحوولییەکان.
٨) بە پیادە ڕۆیشتن و ئەنجامدانی چالاکی وەرزشی ڕۆژانە بۆ ماوەی ۳۰ خولەک.
۹) دوورکەوتنەوە لەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆکاری دڵتەنگی و پەستانی دەروونی و خەم و خەفەت.