ئەم ڕێگایانە یارمەتیدەرن بۆ زۆربوونی شیری دایک

بنار شیخۆ

زۆربەی دایکان پێیان وایە کە منداڵەکەیان تێر ناخوات ئەگەر بە تەنها شیری خۆیانی پێبدەن یان گازندەی ئەوە دەکەن کە شێری پێویستیان نیە بیدەن بە منداڵەکانیان ئەمەش وادەکات پەنا بۆ شیری قوتوو ببەن . لە ڕاستیدا ئەم بیر و باوەڕە بە تەواوی هەڵەیە. 

شیری دایک زۆر بە ئاسانی و لەکاتێکی کەمدا هەرس دەبێت ، بۆیە منداڵەکە زووتر برسی دەبێت ، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە تێر ناخوات. هەر لەبەر ئەمەشە باشتر وایە دایک زوو زوو شیری خۆی بدات بە منداڵەکەی (باشتر وایە دوو کاتژمێر جارێک بێت).

ئەم ڕێگایانە یارمەتیدەرن بۆ زۆربوونی شیری دایک:

و شیر پێدانی تەندروست چیە ؟

١- پێدانی شیر لەکاتی گونجاو (باشتر وایە لە کاتەکانی نزیک خەوی منداڵەکە نەبێت).

٢-لە کاتی شیرپێدان بەشێوەیەکی گونجاو دابنیشە بە جۆرێک کرداری شیر خواردن و مژین بۆ منداڵەکەت ئاسان بکەیت.

٣- پێویستە شیر لە لایەکی مەمکت بەتاڵ بکەیت ، پاشان لە لایەکەی تر بەردەوامی پێبدەیت.

٤-شیر مەدە بە منداڵەکەت کە خەوتوە .

٥-تاوەکو تەمەنی ٦ مانگی تەنها شیری خۆت بدە بە منداڵەکەت . بەردەوام شیر پێدان هانی زیادبوونی شیری دایک دەدات.

٦-باشتر وایە مژەری دەستکرد بەکارنەهێنرێت.

٧-نزیککردنەوە و شیر پێدانی دایک بە منداڵ ڕاستەوخۆ لە دوای لەدایکبوون .

٨-لەکاتی شیردان بە کۆرپەکەت هەوڵبدە بە دەستت پەستان بخەیتە سەر مەمکت باخود مەساج بۆ مەمکت بکەیت ، ئەمە بەتاڵ کردنەوەی شیر ئاسان دەکات و هانی زیادبوونی شیر دەدات.

٩-لە دوای شیر پێدان بۆ ماوەیەکی باش پشوو بدە.

١٠- ئاو خواردنەوەی زۆر  بەسودە.

١١-ئەو خواردنانەی شیری دایک زۆر دەکەن وەک: ڕەزیانە ، قەیسی چەوەندەر ، سیر ، کونجی ، ماسی ، باوی ، نۆک ، ڕانی مریشک و شیری مانگا .

١٢- پۆشینی جل و بەرگی گونجاو و ئاسودە ، بەتایبەتی جلی ژێرەوە پێویستە تەنگ و تەسک نەبێت.