بۆ ڕێگریکردن لە زیاتر بڵاونەبونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا دەبێت چیبکەین ؟

ئەلۆهۆسپیتاڵ
پرۆفیسۆر جان ئۆکسفۆرد دەڵێت : شێوەی تێکەڵبوونی ئێمە لەگەڵ کەسانی تر زۆر گرینگە ، گرینگترە لە بەکارهێنانی ماسکیش !
کەسێکی پسپۆڕ لە ناسینی ڤایرۆس دەڵێت خۆپاراستن لە بەرکەوتنی جسمی واتە فیزیکی دەتوانیت یارمەتی دەرێکی زۆر باشبێت لە ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا .پرۆفیسۆر جان ئۆکسفۆرد کە مامۆستایە لە کۆلیژی کوین میری لە درێژەی قسەکانی دا دەڵێت خەڵک دەتوانن لە خۆپاراستن لە تەوقەکردن و لە باوەشگرتن و ماچکردنی یارمەتیدەر بن لە ڕێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە .هەروەها دەڵێت ئەمە ڤایرۆسێکی گشتیە (اجتماعیە) بۆیە دەبێت لە ڕێگای شێوەکانی بەرکەوتن بە خەڵک خۆمان بپارێزین و بۆیە ئەمە زۆر گرینگترە هەتا لە بەکارهێنانی ماسکیش هەروەها دەکرێت لە ڕێگای هەناسەدان یاخود پژمین یاخود کۆخە بە ئاسانی بگوازرێتەوە پرۆفیسۆرێکی نایل فێرگۆسن لە کۆلیژی لۆندۆن دەڵێت لە خەراپترین حالەتدا دەکرێت ٦٠٪ خەڵکی بڕیتانیا توشی ئەم ڤایرۆسە ببن
ژمارەی توشبوان بە کرۆنا تاکو ٢٣-٣-٢٠٢٠
ژمارەی توشبوان : ٣٧٥٢٢٥
ژمارەی مردوان :١٦٣٥٩
ژمارەی چاکبوەکان : ١٠١٥٨٤
ژمارەی توشبوان بە کرۆنا تاکو ٦-٤-٢٠٢٠
ژمارەی توشبوان : ١،٣١٥،٧٧٦
ژمارەی مردوان :٧٢،٧١١
ژمارەی چاکبوەکان : ٢٧٥،٣٧٣
نوێکراوەتەوە