• پرسیار و وەڵام


  • ئاراس عومەر : ئایە چارەسەری شەقیقە چیە ؟

    ئایە چارەسەری شەقیقە چیە ؟ چ هەنگاوێک بنێم بۆ چارەسەرم ؟

    دکتۆر.عبداللە فقی یزدین :

    فاکتەرەکانی درووستبوونی شەقیقە:
    ١. ناڕێکی لە کەمی یان زۆری خەو .
    ٢. برسی بوون یان دواکەوتنی ژەمەکان . 
    ٣. فشاری دەروونی .
    ٤. بەرزی و نزمی هۆڕمۆنەکانی لەشی ( دوو گیانی ، کاتی سووڕی مانگانە ).
    ٥. هەندێک دەرمان (بۆ نمونە بۆ چارەسەری بەستانی خوێن).
    ٦. جگەرەکێشان.
    ٧. خواردنەوەی مەی سۆر.
    ٨. ڕووناکی بەهێز.
    ٩. هەندێك بۆنی بەهێز (بەنزین ، فاس).
    ١٠. بوونی زەبری سەر.
    ١١. گۆڕانی ئاو و هەوا.
    ١٢. خواردنی ساردی زۆر (ئایس کرێم).
    ١٣. سەفەرکردن (نەخۆشی جووڵەی سەفەر).
    ١٤. هەندێک خواردن و خواردنەوە ( چای ، قاوە ، پەنیر ، ماست ، گۆشتی سوور ، قوتوبەندەکان..).


    چارەسەر :
    ١. خۆپاراستن لە فاکتەرەکانی سەرەوە.
    ٢. گۆڕینی شێوازی ژیان (ڕێک نووستن ، وەرزشی مامناوەند ، خواردنی ژەمەکانی لەکاتی خۆیدا ، دوورکەوتنەوە لە حەپی دژە دووگیانی ، جگەرەکێشان ، مەی سۆر ، یان هەر خواردنێك سەر ئێشەی پێ بگریت.
    ٣. دوورکەوتنە لە دڵەڕاوکێ.
    ٤. لە کاتی سەر ئێشە شێلانی ماسولکەکانی مل و شان و پشت ، وە شتێکی سارد لە سەر نیوچاوانی دابنێت بۆ (٥) خولەك.
    ٥. ئەگەر سەر ئێشەکە زوو دووبارە بووەوە یان زۆر درێژەی کێشا ، ئەوا دەبێت لە لایەن پزیشک دەرمانی (وقائي) وەربگرێت بۆ چەند مانگێك (٨ مانگ).
    ٦. دەرمانی دژەژان بۆ کاتی پێویست ، دەبێت لەسەرەتای سەر ئێشە وەربگیرێت .

Notes

هاوڵاتی بەڕێز

هاوڵاتی بەڕێز لێرەدا دەتوانیت بە ئاسانترین شێوە پرسیارەکانت ئاراستەی دکتۆری پسپۆڕ بکەیت

بۆ پرسیار بکەم ؟

هاوڵاتی بەڕێز تۆ دەتوانیت ڕاوێژ بە دکتۆری پسپۆڕ بکەیت بەبێ بەرامبەر و دەتوانیت کێشە تەندروستیەکانت ڵێرەدا ئاراستەی دکتۆری مەبەست بکەیت

چۆن پرسیار بکەم ؟

دەتوانیت کلیک بکەی لە چوارگۆشەی پرسیار بکە و زانیاریەکان پڕ بکەیتەوە بەتەواوی

کی وەڵامم دەداتەوە ؟

پرسیاری ئێوەی بەڕێز بۆ گشت دکتۆرەکانی پەیوەست بە پرسیارەکەت دەچێت و لەکاتی وەڵامدانەوە لەلایان دەتوانی ئەم لاپەڕەیە بکەیتەوە و وەڵامت وەرگری